Find anything you need on Yalla

هێزە عێراقییەکان یەکێک لە گەورەترین گەڕەکەکانی فەلوجە کۆنترۆڵ دەکەنەوە

0

 

AFP/ يلا

 

بەرپرسێکی پلە باڵای سەربازی عێراقی رایگەیاند کە یەکێک لە گەورەترین گەڕەکەکانی فەلوجە کە لە لایەن رێکخراوی داعشەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دەستی بەسەردا گیرابوو ئێستا ئازاد کراوە.

فەریق عەبدول وەهاب ئەلساعدی، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە بۆ فرانس پرێس گوتی، “هیزەکانی دژە تیرۆر و سوپا و پۆلیسی ئەنبار توانیویانە گەڕەکی شوهەدائی یەک لە ژێر دەسی چەکدارانی رێکخراوی داعش پاک بکەنەوە”.

سەرپەرشتیاری هیزە هاوبەشەکانیش ئاماژەی بەوەکرد کە گەڕەکی شوهەدائی یەک یەکێکە لە گەورەترین گەرەکەکانی فەلوجە.

گوتیشی  “ئازادکردنی ئەم گەڕەکە ئەو هێرشە بەردەوامەکانی داعش بۆسەر هێزەکانمان کەم دەکەنەوە  و بەم شێوەیەش دەتوانین بە ئاسانی بگەینە ناوەندی شارۆچکەی فەلوجە”.

گەڕەکی شوهەدائی یەک، یەکێکە لە سێ گەورەترین ئەو گەڕەکانەی کە هێزەکانی دژە تیرۆر توانیویانە لە دەستی چەکدارانی داعش لە فەلوجە رزگاری بکەن کە لە لایەن سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبییەوە گەمارۆ درابوو.

لە لای خۆشیەوە، پۆلیسی ئەنبار جەختی لەسەر کۆنترۆکردنەوەی ئەو ناوچەیە کردەوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە هێرشەکەدا سێ سەرباز کوژراون و ٩ کەسیتریش لە دەزگا ئەمنییەکان بریندار بوون”.

هیزە عێراقییەکان لە بەرواری ٢٣ی ئایاردا ئۆپەراسیۆنەکانی گێڕانەوەی فەلوجەیان دەستپێکرد کە بە یەکێک لە دوو گەورەترین شوێن دادەندرێت کە چەکدارانی داعش دەستیان بەسەردا گرتووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!