هێلەکانی فڕینی تورکی وعەممانی ڕێگەی گەشتی ئاسمانی نوێ بۆ عێراق تەرخان دەکەن

0

دوو لەهێلە سەرەکییەکانی فڕین تەرخانکردنی ڕێگەی گەشتی ئاسمانیی نوێیان بۆ شارەکانی عێراق ڕاگەیاند، ئەم ڕێگە نوێیە هەولێر بەغازی عەنتاب دەگەیەنێت و شاری نەجەفیش بەعەممان دەبەستێتەوە.

هێلی ئاسمانی عەممان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیان لە تویتەر لەهەفتەیەکدا ٤ گەشتییان  لە عەممانەوە بۆ فرۆکەخانەی نەجەف ڕاگەیاند، ئەم گەشتانە لە ١٥ ی ئەیلولی داهاتووەوە دەست پێ دەکەن.

هەرچی هێلی ئاسمانی تورکییە یەکەم گەشتی خۆی لە غازی عەنتابەوە بەرەو هەولێر کە لە رۆژی هەینی دەبێت راگەیاند.

چوارەم گەورەترین کۆمپانیای فڕین لەجیهان وباشترین کۆمپانیا لەئەوڕوپا بۆ ماوەی شەش ساڵی یەک لەدوای یەک، بە بڕی ١٧٨ دۆلار باج وەردەگرێت لە گەشتی چوون وهاتن بۆ غازی عەنتابەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!