Find anything you need on Yalla

هەڵاتنی سەرکردەکانی داعش ولاوازبوونی بەرگری لەفەلوجە

0

 

یەلڵا / AFP

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی هێزەکانی عێراق کاتێک ڕوویان کردوەتە ناوەندی شاری فەلوجە، هیچ بەرگرییەکی ئەوتۆیان نەدیووە لەچەکدارانی داعش.

عبدالوەهاب ئەلساعدی بەئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند ” هێزەکانی ئاسایش وهێزەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر وپۆلیسی ئیتحادی وهێزەکانی سوپا، توانییان گەڕەکی نیزال کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شار وگەڕەکی ئەلسناعی کە دەکەوێتە باشور، بەتەواوی ئازادبکەن ورێگای خێرای رۆژهەڵاتی فەلوجەش کۆنتڕۆڵ بکەن”.

بەگوێرەی پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس هێزە ئەمنییە عێراقییەکان پێگەکانی خۆیان لەو گەڕەکانەی کەلەلایەن دانیشتوانەوە چۆڵکراوە توند کردووە وچەک وخواردنیشیان پاشکەوت کردووە.

 لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی و بۆمبە مووشەکییەکان وتەقاندنەوەی سەدان بۆمب کە چەکدارانی داعش لەهەموو شوێنێکی فەلوجە بەجێیان هێشتبوو، دەیان لاشەی چەکدارانی داعش کەبەبەتانی داپۆشراوبوون لەنێو پاشماوەی ڕووخاوی ماڵەکان بەجێماون.

چەند بەرپرسێکی ئەمنیش ڕایانگەیاند کە بەم دواییە ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش دوای ئەوەی خۆیان خزاندۆتە ناو ئاوارەکانی  فەلوجە توانیویانە ڕابکەن.

هەروەها بەرپرسێکی ئەمنی کەنەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات وتی ” زۆربەی سەرکردەکانی رێکخراوی داعش نەگەڕاونەتەوە ئێرە، ئەوانەی ماونەتەوەش باشترین چەکدرانی داعش نین”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!