Find anything you need on Yalla

هەڵمەتێك بۆ داخستنی نۆرینگەكانی پزیشکی ددان لە هەولێر

0

محمد عمر موسه‌یی

ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ هه‌ڵمەتێكی به‌رفراوان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردوه‌  ‌بۆ داخستنی ژمارەیەكی زۆری نۆرینگه‌ی تایبه‌ت به‌پزیشكی ددان.

لەو باره‌یه‌وه‌ (ڕێبین عبدالقادر بەرزنجی)جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان به‌ (یه ڵلا)ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و نۆرینگانه‌ داده‌خەین كه‌ پابەند نین بەمەرجەكانمان، ‌بۆ نمونە  ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌فه‌رمی پزیشكن، به‌ڵام ئه‌ندام نین‌ له‌سه‌ندیكاكەمان، وئەو پزیشكانەی بڕوانامەكانیان هی دەرەوەی وڵاتە، وله‌لایەن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوە‌ به‌راورد كردنیان بو نه‌كراوە، هەندێك لەوان بڕوانامەی پزیشكییان نییه‌ یاخود بڕوانامه‌ی پەیمانگایان هه‌یە، وهه‌ندێكی تر له‌وان‌ تەنها به‌رده‌ستیی پزیشكیان كردوە، وفێری ئیشه‌كه‌ بوون‌ وهەڵساون بەدانانی نۆرینگەیكی تایبه‌ت به‌ خۆیان ، وئەوانەی مەرجی تەندروستیان تێدا نییە بەهەمان شێوە دادەخرێن.

 

ڕێبین بەرزنجی وتیشی: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی سه‌ندیكا به‌هاو‌كاری، وهاوبه‌شی لیژنەكانی قایمقامیه‌تی ناو شاری هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری ئەنجامی دەدەن ، وئَێستا ڕۆژانه‌ 3 بو4  نۆرینگه‌ داده‌خەن، وئاماژەی بەوەش كرد كە ئه‌م هه‌ڵمە ته‌ ماوی 2 ساڵه‌ ده‌ستیان پێ كردوه‌ به‌ڵام ئێستا چڕتربوەتەوە.

 

جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان ڕوونی كردەوە كە نۆرینگه‌ی نایاسایی له‌شاروشوێنه‌كانی تری كوردستانیش زۆرن، بۆنموو‌نه‌ ته‌نها له ‌ناحیەی ‌دیانا زیاتر له‌ 17 نۆرێنگه‌ی نایاسایی هه‌یه‌ وتا ئێستا دانه‌خراون‌،  بۆیه‌ به‌نیازن سه‌ردانی قایمقامیه‌ت ولایەنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م شوێنانه‌ بكه‌ن بوچاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م پێشێلكارییانە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!