Find anything you need on Yalla

وێنەى هەڵە نیشانەى پرسیار دەخاتە سەر متمانەدارى میدیای کوردی و عێراقی

0

عومەر خەلیل (ناوێکی خواستراوە) رۆژنامەنوسێکی عێراقیە، کە پێشتر لە کەناڵێکی ساتەلایتیی کوردی کاری دەکرد. چەند وێنەیەکی خێزانی لەسەر کۆمپیوتەری شوێنی کارەکەی بوو، بەڵام لە کاتی وازهێنان لە کارەکەی، لە بیری نەبوو کە وێنەکانی بسڕێتەوە. رۆژێک، لە وێبسایتی رۆژنامەی هەمان کەناڵ، بابەتێکی بەرچاوکەوت لەسەر لەشفرۆشی و توشی شۆک بوو کاتێک کە بینی وێنەی خوشکەکەی بەکارهێنراوە.

میدیای عێڕاقی چەندین وێنەی ساختە لە هەواڵ و بابەتەکانیاندا بەکاردەهێنن، وە زۆر جار ئەو وێنانەی بەکاریشی دەهێنن لەگەڵ ناوەڕۆکی بابەتەکەدا ناگونجێت.

رۆژنامەی خەندان یەکێکە لەو ١٠ باشترین وێبسایتە عێڕاقییانەی رۆژانە زۆرترین سەردانکەری هەیە. لە بەرواری ٢٩ ی کانونی دووەمی ٢٠١٥ دا، بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا کە مۆڵگەکانی داعشیان پێکاوە لە میحوەری خازری نزیک هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. بۆ زیاتر روونکردنەوەی بابەتەکە، وێنەی ٣ فرۆکەی تورکی بڵاوکردووەتەوە کە موشەک دەهاون لە کاتی مەشق کردندا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئاژانسێکی هەواڵی دیکەی کوردی، باس نیوس (کە بە پلەی ١٦ دێت لە عێڕاقدا) لە رۆژی ٢ ی ئەم مانگە هەواڵێکی بڵاوکردبووەوە کە گوایە کرێکارێکی کورد لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست داوە. لەگەڵ ئەم بابەتەدا، وێنەی کارەساتی کەوتنەخوارەوەی بەفر لە قەدپاڵی چیایەکدا لە ئەفغانستان بڵاوکردووەتەوە کە مانگی ٢ ی ساڵی رابردوو رویداوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

رۆژێک پێشتر، هەمان وێبسایت بابەتێکی بڵاوکردبووەوە لەسەر داعش کە ٣ گەنجی خەڵکی موسڵ دەکوژن بۆ یادکردنەوەی سەری ساڵی تازە. لەگەڵ بابەتەکەدا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە لە ئەکاونتێکی تویتەری داعش وەرگیراوە، کە تێیدا یەکێک لە چەکدارانی داعش ٢ ئەفسەری سوپای عێڕاق کە جل و بەرگی مەدەنییان لەبەردایە گوولەباران دەکەن لە کەرکوک. وە وێنەکەش مانگی ٤ ی ٢٠١٤ گیراوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

وێنە ئەسڵەکە

یەکێک لەو هۆکارانەی کە میدیای عێڕاقی وێنە و ڤیدیۆی ناڕاست و هەڵە بڵاودەکاتەوە ئەوەیە کە وردەکاری بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵەکان نازانن. هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە تەمەڵن و توانای ئەوەیان نییە بە وردی بەدواداچوون بۆ بابەتەکان بکەن و دڵنیا ببنەوە لەوەی کە وێنە و ڤیدیۆکان لەگەڵ ناوەڕۆکی بابەتەکان هاوتان.

هەندێک جار میدیاکان بە پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵدەخڵەتێن، لەبەر ئەوە هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاو دەکەنەوە. بۆ نمونە، لەم چەند رۆژەی پێشوودا، ٢ ڤیدیۆ لە لایەن ئاژانسە عێڕاقییەکانەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەوە، کە وایان نیشان دەدا ڤیدیۆکان کاتی لە سێدارەدانی شێخ نمر النمر، کەسایەتیەکی دیاری شیعەیە لە سعودیە. یەکەم ڤیدیۆ کەسێکی سعودی پیشان دەدات کە ملی کەسێکی دیکە دەپەڕێنێت بە شمشێر. بە پێچەوانەی راپۆرتەکانی میدیا عێڕاقیەکانەوە، ڤیدیۆکە لە راستیدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١، کە مل پەڕاندنی ژنێکی ئەندەنوسییە لەبەر ئەوەی ٢ منداڵی کوشتووە.

لە ڤیدیۆی دووەمدا، پیاوێک لە هەلیکۆپتەرێکەوە دەکەوێتە خوارەوە. هەندێک لە ئاژانسە عێڕاقییەکان و پەیجەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وایان بڵاوکردەوە کە دوای ئەوەی شێخ نمر لە سێدارە دراوە، لە هەلیکۆپتەرێکەوە خراوەتە خوارەوە. بە هەمان شێوە، ئەم ڤیدیۆیەش کۆنە و هی کارمەندێکێکی ئاگر کوژێنەوەی سعودیە کە لە کاتی مەشقکردندا دەکەوێتە خوارەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم بابەتە هەروا درێژە دەکێشێت. لەم دواییەشدا، وێنەی پیاوێک کە جل و بەرگی ژنانەی لەبەردایە بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن میدیا عێڕاقیەکانەوە بڵاوکرایەوە. وا بڵاوکرابووەوە کە پیاوەکە ئەندامێکی رێکخراوی داعشە و لە لایەن سوپای عێڕاقەوە یا لە تکریت یا لە ئەنبار دەستگیر کراوە لە کاتێکدا کە هەوڵی داوە هەڵبێت. چەند میدیایەک دەیانوت کە ئەمە ئەمیرێکی داعشە. لە کاتێکدا کە هەواڵەکە و وێنەکەش هی دەرەوەی عێڕاقە. لە راستیدا وێنەکە چەکدارێکی تاڵیبانە لە ئەفغانستان، کە لە لایەن سوپای ئەفغانستانەوە دەستگیر کراوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!