Find anything you need on Yalla

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت داعش بەشی زۆری ئەو زەوییانە لەدەست دەدات کە لە عێراق داگیری کردبوو

0

 

AFP/ یەڵڵا

بە گوێرەی ئەو راپۆرتانەی رۆژی دووشەمە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، رێکخراوی داعش نزیکەی نیوەی ئەو زەوییانەی کە لە عێراق داگیری کردبوو لە دەستی داوە.

 

بە پێی گوتەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پیتەر کۆک ئەم رێکخراوە نزیکەی “٤٥ لە سەدی”ی ئەو زەوییانەی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ەوە داگیری کردبوو ئێستا لە لایەن سوپای عێراق و هیزەکانی پێشمەرگەوە گیراوەتەوە.

 

چەکدارانی رێکخراوی داعش لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ دا هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی عێراق و توانیان پانتاییەکی بەرفراوان لە رۆژئاوا و باکوری بەغداد داگیر بکەن و دواتریش لە ساڵی ٢٠١٥دا رومادی و پارێزگای ئەنباریان داگیر کرد.

 

بەڵام شایەنی باسە هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە توانییان بەشێکی زۆر لەو زەوییانە بگێڕنەوە کە داعش لە باکوری عێراق و پارێزگای ئەنبار داگیریان کردبوو.

 

هەرچەندە هێشتا ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەنبار لە ژێر دەستی ئەو رێکخراوەدایە جگە لە دووەم گەورەترین شاری عێراق کە شاری موسڵە لە ژێر دەستی ئەو رێکخراوەدا ماوەتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!