Find anything you need on Yalla

٩ وێنه‌ى جوڵاو رای كاندیدانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراق روونده‌كاته‌وه‌

0

یه‌كێك له‌و بابه‌ته‌ گه‌رمانه‌ى كاندیده‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا كه‌ له‌ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ كه‌ بڕیاره‌ له‌ ٨ی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت پرسی عێراق و شه‌ری ناوخۆیی سوریا و شه‌ر دژی داعشه‌. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ تا ئێستا كاندیده‌كان قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ شه‌ری عێراق هه‌ڵه‌ بووه‌ یاخود نا، ئه‌مه‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانه‌ كه‌ كاندیده‌كان به‌كاری ده‌هێنن بۆ راكێشانى ده‌نگ بۆ خۆیان. له‌م راپۆرته‌دا به‌شێوه‌ى وێنه‌ى جوڵاوی جۆری (جیف) هه‌ریه‌ك له‌ كاندیده‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كۆماری و دیموكراته‌كان چی ده‌ڵێن له‌باره‌ى عێراق و جه‌نگی عێراقه‌وه‌، له‌ داهاتوو لیستێكی تر له‌سه‌ر روانگه‌ى هه‌ریه‌ك له‌م كاندیدانه‌ بۆ له‌ناوبردنى رێكخراوی داعشیش ده‌خه‌ینه‌ڕوو: 2003:

دۆناڵد ترامپ، یه‌كێك له‌ كاندیده‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كۆماریه‌كان: ئه‌گه‌ر ببمه‌ سه‌رۆك، كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى عێراق ته‌فنوتونا ده‌كه‌م

via GIPHY

تێك كروز، كاندیدی كۆماریه‌كان: ئێوه‌ى ئێستا ده‌یزانن ئه‌وكاته‌ بمانزانیایه‌، ئه‌وه‌ بێگومان شه‌ری عێراقمان نه‌ده‌كرد

via GIPHY

جیب بووش، كاندیدی كۆماریه‌كان: جه‌نگی عێراق شتێكی باش بوو چونكه‌ بووه‌ هۆى له‌ناوبردنى سه‌دام

via GIPHY

راند پاوڵ، كاندیدی كۆماریه‌كان: جه‌نگی عێراق له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڵه‌بوو و، دژی ئه‌وه‌م جارێكی تر هێز بنێرینه‌وه‌ ئه‌وێ

via GIPHY

ماركۆ رۆبیۆ، كاندیدی كۆماریه‌كان: جه‌نگی عێراق هه‌ڵه‌ نه‌بوو، به‌لآم ئه‌و كاته‌ى سه‌دام رووخا فه‌وزا دروست بوو، ئێستاش فه‌وزاكه‌ به‌رده‌وامه‌

via GIPHY

بین كارسن، كاندیدی كۆماریه‌كان: من چه‌ندین جار دوپاتم كردۆته‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووم بچینه‌ عێراق

via GIPHY

هیلاری كلینتن، یه‌كێك له‌ كاندیده‌ سه‌ره‌كیه‌كانى دیموكراته‌كان: من چه‌ندین جار روونمكردۆته‌وه‌ ده‌نگدانم به‌ جه‌نگ دژی عێراق هه‌ڵه‌ بووه‌

via GIPHY

مارتن ئۆمالی، كاندیدی دیموكراته‌كان: هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جۆرج بووش شه‌ری عێراقی هه‌ڵگیرساند

via GIPHY

بیرنی سه‌ندیر، كاندیدی كۆماریه‌كان: جه‌نگی عێراق یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكا

via GIPHY

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!