Find anything you need on Yalla

 پاش ١٨ کاتژمێر شەڕ لە خورماتوو ئاگربەست رادەگەیەندرێت

0

محەمەد رەحیم- یەڵڵا/ بەغداد

پاش ١٨ کاتژمیر لە گرژی و ئاڵۆزی لە نێو قەزای دوز خورماتوو  ئاگر بەست راگەیەندرا لە نێوان سەرکردایەتی حەشدی شەعبی و سەرکردە سەربازییە کوردەکان وپرێزگاری سەڵاحەدین، بەڵام هێشتا لە چەند شوێنیکدا پێشێلکاری دەکرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەر موڵک و ماڵی خەڵک.

تۆرهان موفتی لە لێدوانێکدا بۆ یەڵڵا گوتی ” ئاگربەستمان راگەیاند بۆ چارەسەری دەست بەجێی ئەو قەیرانەی روی لە دوزخورماتوو کردووە، داوا لە هەموو لایەک دەکەین هێمنی و ئارامی ناوچەکە بپارێزن”. جەختیشی کردەوە ”

هومان حەمودی، داوای دەستێوەردانی کرد بۆ چەسپاننی ئاسایش سزادانی ئەو کەس و لایەنانەی کە تێوەگلاون لەم روداوانەی دواییدا.

حەمودی گوتیشی “هەموو ئەو روداوە نەخوازراوانەی رودەدەن بە پلەی یەکەم سود بە داعش دەگەیەنێت، هەر بۆیە دەبێت یەکگرتووبین تا بتوانین بە زوترین کات کۆتای بەم ئاژاوەگێڕییە بهێنین”.

هەروەها مۆلی داوای “دەست تێوەردانی حکومەتیکرد بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ناوچەکە کە جار لە دوای جار دوبارە دەبێتەوە وگوتیشی پێویستە ڕێوشوینی یاسایی بگیرێتە بەر بەرامبەر ئەو لایەنانەی کە زیادەڕەوی دەکەن و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدەن”.

لە کاتێکدا شەلال  عەبدول، قایمقامی قەزای دوز خورماتوو گوتی “پاش ئەو ئاگربەستەی لە نیوان سەرکردایەتی حەشدی شەعبی ولایەنی کوردی و پاریززگاری سەڵاحەدین رویدا تا رادەیەک دۆخەکە ئارامبووەتەوە و رێککەوتنەکەش بە وەستانی تەقەکردن دەستی پێکرد”.

عەبدول ئاشکراشی کرد کە “ئەو هێزانەی هێنرابوونە ناو شارەکە لە ئێستادا پاشەکشەیان پێکراوە، بەڵام لێرەو لەوێ هێشتا پێشێلکاری هەر دەبیندرێت”.

جەختیشی کردەوە “ئاڵۆزییەکان ماوەی ١٨ کاتژمێری خایاند بەڵام دەتوانین بڵێین لە ئێستادا بە رێژەی %٧٥ رێککەوتنەکە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

لە کاتێکدا نەسرەدین سندی، سەرۆکی دەستەی ناوچە جێناکۆکەکان داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە رێگا چارەیەکی ریشەیی بدۆزێتەوە بۆ کۆتایهێنای ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە.

داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەم چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ کێشەی دوز خورماتوو بۆ ئەوەی دووبارە ئەو پێشێلکارییانە رونەدات و ئاڵۆزییەکان نەگاتە ناوچەکانیتر”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!