Find anything you need on Yalla

پڵنگێکی هەڵهاتوو لە شەقامەکانی قەتەر پیاسە دەکات

0

گرتەیەکی ڤیدیۆیی پڵنگێک کە لە شەقامێکی قەتەر پیاسە دەکات، کاردانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە. بەڵام ئەو بەندەی بە ملیەوەیەتی ئەوە پشان دەدات کە ئەمە پڵنگێکی ماڵی بووە. 

 

هەروەها لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا ئەوە نیشان دەدات کە ئەم پڵنگە لە پشتی بارهەڵگرێک دەکەوێتە خوارەوە، هەروەها ئاژانسی ‘الوطن’ی قەتەری لە هەژماری خۆیان لە تویتەر ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەوە پشان دەدات کە دەیانەوێت پڵنگەکە بگرن، بەڵام پڵنگەکە دەیەوێت هەڵبێت.

راگرتنی ئاژەڵی ماڵی لەم جۆرە لە وڵاتانی کەنداو شتێکی باوە. بەڵام لە قەتەر راگرتنی ئاژەڵی ماڵی لەم جۆرە قەدەغەیە و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش لەم ساڵانەی دواییدا، رێ و شوێنی تایبەتییان گرتووەتە بەر بۆ ئەم مەبەستە. لەگەڵ ئەمەشدا، هەندێک جار چەند وێبسایتێکی ناوخۆیی قەتەری ریکلام بۆ شێر و پڵنگی چیتا دەکەن، کە نرخەکانیان دەگاتە ٤٠،٠٠٠ ریاڵی قەتەری، کە دەکاتە ١١،٠٠٠ دۆلار.

لە ئاگادارییەکدا لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک، وەزارەتی ناوخۆی قەتەر لە ساڵی ٢٠١٤دا ئاماژەیان بە سروشتی ئەم جۆرە ئاژەڵە دڕندانە داوە و ئەوەیان خستووەتەڕوو کە؛ “بەخێوکردنی ئەم جۆرە ئاژەڵانە دەرئەنجامی جددی لێدەکەوێتەوە نەک تەنها بۆ خاوەنەکەی، بەڵکو بۆ ئەوانەشی لە دەوروبەری دەژین. هەروەها ترساندنی خەڵک بە هۆی ئەم جۆرە ئاژەڵانەوە لە دژی یاسایە و پێشێلکردنیەتی.”

هەروەها ئاماژەشیان بەوە داوە کە؛ “بە سروشتی ئەم ئاژەڵانە دڕندەن و بەخێوکردنیان لە نێو ماڵاندا هیچ لە سروشتیان ناگۆڕێت.”

رۆژنامەی ‘الشرق’ ئەوەشی بڵاوکردبووەوە کە ئەم پڵنگە ئێستا لە ژێر چاودێری حکومەتدایە و دەبێت رێکاری یاسایی بگیرێتە بەر لە دژی خاوەنەکەی. خاوەنەکەی سزای ١،٠٠٠ – ١٠،٠٠٠ ریاڵی قەتەری و نزیکی شەش مانگ بەندکردن دەدرێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!