Find anything you need on Yalla

پۆلیسى ئیتحادى .. جێگرەوەی سوپا بۆ چوونە ناو موسڵ

0

نێردراوى یەڵڵا لە بەنداوى موسڵ

ساڵێک بەسەر مەشق و ڕاهێنانى پۆلیسى ئیتحادى عێراق تێدەپەڕێت، ئەو هێزەی کە دوای کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی”داعش”ەوە بە بڕیارى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئامادەکران بۆ گرتنەوەى پارێزگا سوونە نشینەکان.

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پۆلیسى ئیتحادى عێراق لەژێر بڕیارى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراقە، دواى شکستەکانی سوپای عێراق لە موسڵ ‌و تکریت ‌و دیالە‌و رومادی بوەتە هێزی سەرەکی حکومەتی عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی چەکدارەکانی داعش ‌و لە هەموو بەرەکانی شەڕی حکومەتی عێراق بە هاوکاری چەندین راوێژکاری سەربازی دژی داعش دەجەنگێت.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو هێزى پۆلیسى ئیتحادى لە ماوە رابردوودا توانی شاری ڕومادى کۆنترۆڵبکاتەوە‌ و ئێستاش لە ئامادەکاریدایە بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ.

3
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

رۆژی‌ 9ی‌ کانوونی‌ دووەم حەیدەر عەبادی‌  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەیادی‌ رۆژی‌ پۆلیسی‌ عێراقیدا وتی‌ ” هێزی پۆلیسی ئیتحادى عێراق مەشقی سەربازی پێکراوە تاکو لە گرتنەوەی موسڵ ئامادەیی هەبێت ”

4
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ووتیشی ” بەهاوکاری راوێژکاری بینای دەتوانرێت مەشیقى زیاتریان پێبکرێت تاکو توانای سەربازیان بەرز بکرێتەوە و پێویسیتمان بە هێزی دەرەکی نەبێت بۆ ئازادکرنەوەی موسڵ.”

5
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەپێی بەدواداچوونێکی “یەڵڵا” پۆلیسى ئیتحادى عێراق بە هاوکارى حەشدى وەتەنى عێراق و هێزى پێشمەرگەى کوردستان ئامادە کراوە بۆ گرتنەوەی پارێزگاى نەینەوا، کە ژمارەی پۆلیسەکان 780 پۆلیسە و دابەش بوونە بەسەر سێ فەوج لە ئێستا ئامادەییان نیشانداوە بۆ دەرهێنانی چەند ناوچەیەکى پارێزگاى نەینەوا لە چنگی چەکدارانی داعش.

6
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

عەمید تەها ڕەمەزان فەرماندەى پۆلیسى ئیتحادى عێراق بۆ گرتنەوەى موسڵ بە “یەڵڵا”ی ڕاگەیاند “سەرۆک وەزیران دەیەوێت تەواوی هێزە عێراقیەکان لە شەڕی دژە داعش ئامادە بکات ئەمەش وایکردوە ئامادەکارییەکانمان دەست پێکردوە بۆ گرتنەوەیی شەڕی موسڵ.”

7
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو فەرماندەى پۆلیسى ئیتحادى عێراق ئەوەش ڕونیدەکاتەوە ” تەواوى پۆلیسەکان عەرەبى سوونە مەزهەبن و خەڵکى پارێزگاى ئەنبار و نەینەوایە “.

8
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەگوێرەی‌ زانیاریەکان لەکۆبوونەوەکەی‌ نێوان وەفدی‌ هەرێم و ‌ حکومەتی‌ ناوەند لە بەغداد ، کە لە کانونى دووەمى ئەمساڵدا ئەنجامدرا، پرۆسەی‌ ئازادکردنەوەی‌ موسڵ و بەشداریکردنی پۆلیسی ئیتحادى عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کراوە .

 

لەو بارەیەوە عیماد یوحەننا ئەندامی‌ لیژنەی‌ ئاسایش‌و بەرگری‌ لە پەرلەمانی عێراق بە “یەڵڵا” ی ووت ” لە کۆبونەوەی نێوان هەردوو حکومەت (هەرێم و ناوەند) قسە لەسەر گرتنەوەی موسڵ کراوە، بە بەشدارى پۆلیسى ئیتحادیشەوە.”

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!