Find anything you need on Yalla

پۆلیسی عێراقی لەسەر ئاڵای ئیسرائیل دەڕوات و ئەمەریکاش دەپرسێت

0

ئەمە گەمژەییە یان بێدەسەڵاتی؟

محەمەد ئیحسان- یەلڵا

بەگوێرەی وتەی محەمەد غەلبان, وەزیری ناوخۆی عێراق هەندێک لەپیاوانی پۆلیس روبەڕوی گرفتێکی گەورە  بوونەوە دوای بەشداربوونیان لەرۆژی قودس وڕێکردنییان بەسەر هەردوو  ئاڵای ئیسرائیل ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا.

لەچالاکییەکانی رۆژی قودس کە لەسەرەتای مانگی تەموز بەڕێوچوو، وێنەی چەند پیاوێکی پۆلیسی شاری بەسرە گیراوە پێ لەئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دەنێن.

چالاکوانانیش بەهۆی ئەم ڕووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدەنگ هاتن و ئاماژەیان بەوەکرد کە بەگوێرەی یاسایی دەوڵەت ئەم هەڵوێستە نایاساییە و ڕێگرە لەبەردەم پیاوانی پۆلیس وئاساییش کەبەشداربن لەچالاکییە سیاسییەکان یاخود لایەنگری سیاسی بن.

ئەم روداوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا توڕەیی ژمارەیەکی زۆر بەدوای خۆید هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی عەبدولکەریم حەسەن چەند وێنەیەکی تایبەت بەم ڕوداوە بڵاوکردەوە و گوتی ” ئایا هیچ کات پۆلیسی نیویۆرک و واشنتۆن وپاریستان بینیوە لەئاهەنگەکانییان پێ بنێنە سەر ئاڵای عێراق؟” هەرەها گوتیشی ” ئەمانە نازانن ئەم کارە چ کاریگەرییەکی خراپی دەبێ لەسەر پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات”.

چالاکوان ئیبراهیم ئەلبەسریش گوتی ” ولایەتە یەکگرتووەکان دۆستێکی گرنگی عێراقە، لە رێگای ئەو یارمەتییە دارایی وجەنگییانەی ئەمەریکاوەیە  کەعێراق دەتوانێت بەرگری لەخۆی بکات دژ بەداعش” و گوتیشی کە  ئەم کردەوانە لەوانەیە بەشێوەیەکی هەڵە لێکبدرێتەوە وگرفت لەنێوان هەردوو دەوڵەت درووست بکات.

چەند چالاکوانێک لەویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەم ڕوداوە بەڵگەی  کاریگەری ئاشکرای ئێرانە لەسەر ناوچەکە.

ئەمە دووەمین ڕوداوە کەلە چەند رۆژێکی کەمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەخیرایی بڵاو ببێتەوە، بەر لەم ڕووداوەش لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ناوی شەقامێکی شاری بەسرە لە” شارع الزهرا”  گۆڕدراو بۆ “شارع روح الله الخميني .

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!