Find anything you need on Yalla

چارەسەری کاتی بۆ قەیرانی خۆڵ و خاشاک لە بەیروت

0

بۆ ماوەی ٨ مانگە خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و کۆڵانەکانی بەیروتی پایتەختی لوبنان کۆبوونەتەوە و دانیشتوانەکەی بە تەواوی بێزار کردووە، لەبەر ئەمەش بەتەمان خۆپیشاندانێکی گەورە رێکبخەن بۆ رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ١٤ی ئازار.

حکومەتیش وەک وەڵامێک بۆ رێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە و هەڕەشەکانیان، پەیمانیان داوە کە دوو حاویەی فڕێدانی خۆڵ بکاتەوە و دوو دانەی نوێ دابمەزرێنێت، بەمەش ئەم کێشەیە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو چارەسەر دەبێت.

بزووتنەوەی ” “You Stinدەستیان کردووەتەوە بە کارەکانیان لە دژی دامەزراوە حکومیەکانی ئەو شارە و خۆپیشاندان دەکەن لە دژی گەندەڵیەکانی حکومەت. ٣،٠٠٠ کەس دوێنێ خۆپیشاندانێکیان رێکخستبوو لە ناوەڕاستی شاردا کە داوایان لە کابینەی حکومەت دەکرد کە کۆببنەوە و چارەسەرێک بۆ ئەم قەیرانە بدۆزنەوە. لە راگەیەندراوێکدا، رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان ئەوەیان راگەیاند: “ئەمە دواهەمین ئاگادارکردنەوەمان دەبێت لە بارەی ئەم مەسەلەیەوە، و ئێستا ئێمە لە قۆناغێکی نوێداین. رۆژی دووشەمە هەموو ئەم شارە ئیفلیج دەکەین.”

دوای کۆبوونەوەکەی حکومەت، رەمزی جریج، وەزیری زانیاریەکان بڕیارەکانی حکومەتی رایگەیاند بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. یەکێک لەو حاویانەی کە داخرابوون، بۆ ماوەی دوو مانگ دەکرێنەوە، و لە ماوەی ئەو دوو مانگەشدا، دوو دانەی نوێ دروست دەکەن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!