Find anything you need on Yalla

چۆن لە رێگای سۆشیال میدیاوە بەرەنگاری تیرۆر دەبیتەوە؟

0

وەکو هەر شتێکی تر پێگەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی چەکیكی دوو سەرن، بۆیە لە حاڵی ئیستادا دەکرێت ئەم پێگانە ببنە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی تیرۆرستان و بانگەشە کردن بۆ بیرۆکەی تۆقاندن و مەرگ دۆستی، لەهەمان کاتیشدا دەکرێت ببێتە سەکۆیەک دژی تیرۆر، بۆیە تۆی هاوڵاتی دەتوانیت لەپشتی شاشەکەتەوە بەم چەند رێگایە بەشدار بیت لە نەهێشتنی تیرۆر:

لە رێگای یوتیوب: ئەگەر لەم پێگەیە هەر ڤیدیۆیەکت بینی کە ” وتاری توندوتیژ، هەرەشەکردن یاخود توندوتیژی جەستەیی ” تێدا بوو ئەوا دەتوانیت لەم پێگەیە خۆت تۆمار بکەیت و شکایەت لەسەر گرتەکە تۆماربکەیت.

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ڕێگای تویتەر:

ئەگەر لەم پێگەیە هەر وێنە یان تویتێکت دیت کە توندوتیژی بڵادەکاتەوە یاخود پاڵپشتی ئەم جۆرە کردار و بیرۆکانە دەکات، ئەوا لە خوارەوەی تویتەکە کلیک لەسەر ( مۆر) بکە و دواتر دەتوانیت ڕیپۆرت بکەیت و بەشداربیت لە وەستانی ئەم جۆرە تویتانە.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ڕێگای فەیسبووک:

تەنها وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژ هۆکارێک نین بۆ بانگەشە کردن و بڵاوکردنەوە تیرۆر، بەڵکو زۆر جار پۆستێکی بچووک لەوانەیە ڕێگایەک بێت بۆ تەشەنەکردنی بیرۆکەی توندوتیژ، بۆیە ئەگەر شتێکی لەم بابەتت بینی لە فەیسووک، دەتوانیت لە ڕێگای کلیک کردن لەسەرووی لای ڕاستی پۆستەکەوە (ڕیپۆرت پۆست) هەڵبژێریت.

ئەم جۆرە هەوڵانەت لەم پێگانە بەفیڕۆ ناچیت، چونکە تویتەر لە هاوینی ئەم ساڵ ٢٣٥ هەزار ئەکاونتی راگرت کە بانگەشەیان بۆ تیرۆ دەکرد و لە حاڵی ئێستاشدا تۆڕی فەیسبووک هەوڵ دەدات کە تەکنیکی نوێ بەکاربێنێت بۆ راگرتنی ئەکاونتی لەم جۆرە.

youtube
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!