Find anything you need on Yalla

چی چاوەڕێی عێراق دەکات لە دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی نەوت؟

0

چی چاوەڕێی عێراق دەکات لە دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی نەوت؟

دابەزینی جیهانی نرخی نەوت، کە کەمترین ئاستی لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوو تۆمار کردووە و نرخی بەرمیل هاتووتە سەر ٣٠ دۆلار، بۆ وڵاتێك کە ئابوورییەکەی پشت بە نەوت دەبەستێت و گیرۆدەی خەرجییەکی زۆری جەنگی داعش بووە هاوکات لەگەڵ ئەوەی داهاتای راستەقینەی نەوتی ئەو وڵاتە مانگانە دوو ملیار دۆلار زیاتر نییە، و لەگەڵ ئەوەی فرۆشی دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ چوار ملیار دۆلار، مانای ئەوەیە کە وڵات دەناڵێنێت بەدەست کەمی دراو بە رێژەی ٢ ملیار دۆلار لە مانگێکدا.

لە لایەکی دیکەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە ١٢٧.٥٠٠ دیناری عێراقی. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەتا ئەمرۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥.٥٠٠ دینار بوو. بازاڕی ئاڵوگۆڕێ دراو ئاماژە بەوە دەکات کە دۆلار بەرزدەبێتەوە و رەنگە لە کۆتایی رۆژدا بگاتە ١٣٠ هەزار دینار.

بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە هۆکاری راستەقینە ئەمە هەیە. هەندێک پێیان وایە بانکی ناوەندی عێراق ناتوانێت دراو بخاتە بازاڕەوە بە گوێرەی پێویستییەکانی بازاڕ، ئەمەش کار دەکاتە سەر هێزی کڕین و سەرەنجام بەرزبوونەوەی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر بە دینار. هەندێکی دیکەش پێیان وایە کە هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی زیاتری نرخی نەوت و ئەو فشارە زۆرەی لەسەر حکوومەتە بەهۆی مووچەی فەرمانبەرانەوە و نەبوونی بودجەوە، ئەمە سەرباری زۆربوونی خەرجییەکان کە هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بووە.

بە گشتی، بە گوێرەی شارەزایانی ئابووری هەموو هۆکارەکان ئەوە دەردەخەن کە ساڵی ٢٠١٦ ساڵێکی زۆر زەحمەت دەبێت لە ڕووی ئابوورییەوە، بەڵام بە گوێرەی دوایین لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق ڕەنگە دەرچوونێک لەم مەترسییە هەبێت ئەگەر بانکی عێراقی ٧ ملیار دۆلار بخاتە ناو بازاڕەوە وەک پلانێکی بەدیل بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەوەش حکوومەت دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران لە یەک کاتدا بدات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!