Find anything you need on Yalla

چەکدارانی داعش لە سنوری دووزخورماتوو هێرشەکانیان بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە زیاد کردووە

0

جەزا محەمەد / یەڵڵا

لە سنوری قەزای دوز خورماتوی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، چەکدارەکانی داعش لە ماوەی یەک هەفتەدا دوو جار هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، فەرماندەکانی پێشمەرگەش دەڵێن، هەموو هێرشەکانیان تێک دەشکێنین، بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگەکانیش سەنگەرەکان قایمتر دەکەین.

لەماوەی کەمتر لە حەوت رۆژدا لە نزیک گوندی زەرگەی سەر بەقەزای دوزخورماتوو لە باشوری کەرکوک چەکدارەکانی داعش دوەمین هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەو دوای شەرێکی دوو سەعاتی هێرشەکە تێک دەشکێندرێت و ٤پێشمەرگەش بریدار دەبن.

عەمید سەباح پیرۆت فەرماندەی لیوای شەشی پێشمەرگە ئەوەی بۆ یەڵا رونکردەوە کە داعش لە زۆربەی ناوچەکانی شەڕ فشاری لەسەرە، بۆیە چەکدارەکانی لە حەوزی حەمریندا کۆکردۆتەوە، هێرشەکانی بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە زۆر زیاد کردوە، عەمید سەباح بەیەڵآی راگەیاند ” تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەمە دوەمین هێرشی داعشە بۆسەر سنوری لیوای شەشی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە توانیویەتی هێرشەکان تێک بشکێنێت و ژمارەیەکی زۆری چەکداریش بکوژێت.

بەهۆی زۆر بوونی هێرشەکانی داعشەوە لە سنوری خورماتوو پێشمەرگە بۆ کەم کردنەوەی زیانە گیانیەکانیان دەستیان کردوە بە قایم کردنەوەی سەنگەرەکانیان دروستکردنی ساتری نوێ، فەرماندەکەی پێشمەرگە لە بارەی زیانەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکەی ئەمشەودا بە یەڵلای وت ” بەداخەوە جوار پێشمەرگە بریندار بونە، بەڵآم زیانەکانی داعش زۆر زیاترە.”

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!