Find anything you need on Yalla

چەکدارەکانی داعش بەشێوەی گروپی بچوک گەڕاونەتەوە سنوری ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە

0

چەکدارەکانی داعش بەشێوەی گروپی بچوک گەڕاونەتەوە سنوری ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە و ھێزە ئەمنیەکانیش دوای چاودێریەکی وردی سنورەکە دەستیان بەکێو ماڵی سنورەکە کردووە و چەندین تونێلی چەکدارەکانیان دۆزیووەتەوە و چەند چەکدارێکیشیان بەدیل گرتووە.

ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان دوای دەسکەوتنی زانیاری ھەواڵگری ورد دەستیان بەکێوماڵی گوندەکانی سنوری ناحیەی جەلەولا کردو لە ھەردو گوندی شێخ باوە و ئیسڵاح چەندین تونێلی چەکدارەکانی داعشیان روخاند و چەند چەکدارێکیشیان بەدیل گرد.

شێخ یەعقوب لھێبی بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا بە یەڵای راگەیاند ھێزەکانی ئاسایش و پیشمەرگە بەوردی چاودێری ناوچەکە دەکەن و ریگە لەھەمو جموجۆڵێکی چەکدارەکان دەگرن و داواکاری ئێمەش ئەوەیە پێشمەرگە لە ھەمو ناوچەکە بڵاوەی پێبکرێت.

ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە کە ساڵی ٢٠١٤ داعش توانی داگیریان بکات لە ھەمان ساڵدا ھێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق توانیان کۆنترۆلیان بکەنەوە و ماوەیەکیشە چەکدارەکانی داعش ناوە ناوە لە سنورەکەدا دەبینرێن لە ئێستاشدا توانراوە دەست بەسەر تونێلەکانیاندا بگیرێت کە بۆ جێگۆڕکێ و خۆ حەشاردان بەکاریان دەھێنان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لیوا نەوشیروان ئەحمەد بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان بە یەڵڵای ڕاگەیاند،” زانیاری ووردمان لەسەر ئەو گروپانە دەستكەوتووە و ئۆپەراسیۆنەكانمان بۆ پاککردنەوەی ناوچەكە بەردەوامن”

وتیشی، “جارێكی تر ڕێگە نادەین چەكدارانی داعش و ئەو گروپانە مەترسی لەناوچەكەدا دروست بكەن و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنیمان دەستبەسەراگرتوە كە ئەو چەكدارانە لە حەشارگەی نهێنیدا هەڵیانگرتووە لە سنورەكەدا”.

 

یەكێك لەو ئۆپەراسیۆنانەی كە بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان باسی دەكات، بەرە بەیانی ڕۆژی شەممە بوو کە وەك خۆیان دەڵێن ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش  گەرمیان دوای دەسکەوتنی زانیاری ھەواڵگری ورد دەستیان پشکنینی گوندەکانی سنوری ناحیەی جەلەولا کردو لە ھەردو گوندی شێخ باوە و ئیسڵاح چەندین تونێلی چەکدارەکانی داعشیان روخاند و چەند چەکدارێکیشیان بەدیل گرد.

ئەو گوندانە ٣٥ كیلۆمەتر دەكەونە باشوری شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانەوە.  

هەروەها مەحمود سەنگاوی كە لەكاتی هەبونی داعش لە سنورەكەدا بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بوو ڕایگەیاند، ئەو گروپانە لەو چەكدارانە پێك هاتوون كە پێشتر و لە كاتی كۆنترۆڵكردنەوەی جەلەولا و سەعدییەدا ڕوویان لە حەویجە كردبوو، ئێستاش لەگەڵ نزیكبونەوەی ئۆپەرسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەدا هەڵدێن و لە ناوچەكانی پێشتریان گروپی بچوك بچوك دروست دەکەن 

سەنگاوی دەڵێت، “بەپێ ئەو چاودێرییە ووردە و ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیان دایە ئە گروپانە ناتوانن مەترسی گەورە دروست بكەن. 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!