Find anything you need on Yalla

ڕومادی: پێویستە حکومەت سود لە سەرکەوتنەکان ببینێت بۆ وەدەرنانی داعش

0

ئازادکردنی شاری ڕومادی لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەنگدانەوەیەکی بەرچوی هەبوو لە میدیا جیهانییەکاندا، چونکە ئەو هەواڵە  بە یەکێک لە هەواڵە گرنگەکان دادەنرێت کە داعشی تیا شکاوە.
دوێنێ ماڵپەڕی بەناوبانگی ئەمریکی ( زە دەیلی بێست) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە بە گرنگییەوە باسی گەڕاندنەوەی ڕومادی دەکرد لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە و کاریگەری لەسەر داهاتوی جەنگ لە دژی داعش. لە ڕاپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی یەڵا ڤیدیۆیەکی تێدا بڵاوکردۆتەوە قۆناغەکانی هێرشی سەر شارەکە پیشان دەدات.
ئەو ڕاپۆرتە جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕەخساندنی هەل بۆ خەڵکی شارە بۆ بنیاتنانەوە و چاککردنەوەی بەسەریاندا هاتووە. “چارەنوسی ڕومادی لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر گرتنەوەی شارێکی گەورەتر کە هێزە عێراقییەکان هەوڵی گرتنەوەی دەدەن”  ئەو ڕاپۆرتە ئیشارەت بە گرنگی و کاریگەری هاوکاری هێزە عێراقییەکان دەکات لە ڕومادی لەسەر گرتنەوەی موسڵ.
زۆربەی عێراقییەکان دەیانەوێت سوپا موسڵ بگەڕێنێتەوە کە بە گرنگترین بنکەی داعش دادەنرێت لە عێراقدا. دەبێت سود لەو جۆش و خرۆشە وەربگرن لە پاش گەڕاندنەوەی ڕومادی، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ سوپای عێراقی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چونکە سەدان هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش بۆ ئاسانکردنی گرتنەوەی لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە.
گرتنەوەی ڕومادی بە گرنگترین  دەستکەوتەکانی سوپای عێراق دادەنرێت. ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر ناوبانگی سوپا پاش ئەوەی لە هەندێک ناوچەدا شکستیان هێنا. سوپای داعش کە بە بەهێزترین سوپا دەردەکەوت لە هەندێک ناوچەی عێراقدا، لە ئێستادا لەدەست هێزە عێراقییەکان هەڵدێن لە ڕێگای تونێلەکانەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!