Find anything you need on Yalla

ڕێکخراوی داعش کۆنترین پەرستگای مەسیحییەکان لە عێراق خاپور دەکات

0

بە پێی دەزگای هەواڵیی ئەسۆشییەیتەد پرێس، ڕێکخراوی داعش کۆنترین پەرستگای عێراق خاپور دەکات و قەشە سابت حەبیب بۆ یەڵا گوتی،” داعش ئەو راستییەی بە هەڵ وەرگرت کە پەرستگاکە لە شوێنێکی داخراودایە”.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی ئەمڕۆی دەزگای ئەسۆشییەیتید پرێس، وێنەکان لە ڕێگای مانگە دەسکردەکانەوە پیشانی دەدەن کە پەرستگای مار ئیلیا، کۆنترین پەرستگای مەسیحییەکان لە عێراق کە لە سەدەی شەشەمی بنیاتراوە ئێستا خاپوکراوە  لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە.

قەشە سابت حەبیب یەکێکە لە قەشەکانی شاری موسڵ کە پاش هاتنی داعش شارەکەی بەجێهێشتوە ، لە لێدوانێکیدا بۆ یەڵا گوتی،” نەیانتوانییوە لە وێرانبووی پەرستگاکە دڵنیابن چونکە کەوتووەتە دەرەوەی شاری موسڵ، بەڵام بەهۆی نزیکی پەرستگاکە لە سەربازگەکانەوە  قەشە سابت گوتی” بە دڵنیاییەوە داعش ئەو هەلەی بەکارهێناوە چونکە پەرسگاکە دەکەوێتە شوێنیکی داخراوەوە”.

ئەوەی گرنگە بگوترێت ئەوەیە ئەم پەرستگایە دەکەوێتە لای ڕاستی ڕوباری دیجلەوە و باشوری شاری موسڵەوە و کە لە ساڵی ١٧٤٣دا لە لایەن نادرشای فارسییەوە ڕوخێندراوە بەڵام بە کراوەیی لەبەردەم خەڵکی شارەکەدا هێڵراوەتەوە بۆ سەردانکردنیی وەرزیی مار ئیلییا لە کۆتایی ساڵدا و ئەنجامدانی نوێژ و پەرستن  و ئاهەنگ گێڕان.

سەبارەت بە جیاوازی ئەو وێرانکارییانەی نادر شا ئەنجامیدا لەگەڵ ڕیکخراوی تیرۆریستی داعش، قەشە سابت گوتی،” لەو سەردەمەدا چەکی پێشکەوتوو نەبوو بۆ ڕوخاندنی پەرستگاکە وەکو ئێستا کە داعش بەکاریان هێناوە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
پێش: وێنەى مانگە دەستکردەکان لە مانگی ئازاری ٢٠١١ پیشانى دەدا کە پەستگاى مار ئیلیا لە نزیک موسڵ پێش خاپورکردنى لەلایەن داعش
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
دواتر: وێنەى مانگە دەستکردەکان لە مانگی سێپتێمبەر ٢٠١٤ پیشانى دەدا کە پەرستگاى مار ئیلیا بە تەواوى خاپور کراوە لەلایەن داعش

بە پێی ڕاپۆرتەکەی دەزگای ئەسۆسیەیشن پرێس پەرستگاکە لە نێوان ٢٧ ی ئاب و ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٤دا خاپور کراوە. ستیڤن ود بەڕێوبەری  Allsource Analysis  ، کۆمپانیای تایبەت بە شیکاردنەوەی وێنە دەڵێت،” بەرزکەرەوە و بیلدۆزەر و تەقەمەنی بەکارهێنراوە بۆ خاپورکردنی پەرسگاکە و بە تەواوی وێرانبووە و تەنها چەند پارچە بەردێکی لێ بەجێ ماوە”. گوتیشی” هێچ شتێک نییە بۆ دوبارە بنیاتنانەوە”.

سەبارەت بە داهاتووی مەسیحییەکانیش لەپارێزگای نەینەوا قەشە سابت ئاماژەی بەوە کرد” مەسیحییەکان داهاتوویەکی سەختییان هەیە” بەڵام ” هەموو کەسێک چاوەڕێی ئازادکردنی پارێزگای نەینەوایە بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێن و ڕێگای خۆیان”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!