ڕێگاى (هەولێر – کۆیە) بەرەو رێگاى مەرگ هەنگاو دەنێت

0

شاوێن نەوزاد – یەڵڵا

لە پاش ڕووداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵى کەرکوک رێگاکانى هاتوچۆ لە نێوان هەولێر -کەرکوک بەرەو سستى چوون، ئەمەش بەهۆى ئەو بار گرژییەى کە لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستاندا هاتە کایەوە، بۆیە هاوڵاتیان بۆ بەردەوام بوونیان لە سەفەرەکانیان ناچار دەبن پەنا ببەن بۆ ئەو ڕێگایانەى کە سنورەکانیان بەیەکتر دەگەینن بەبێ گوێدان بە دوورى و نزیکى رێگاکان تەنها ئامانجەکانیان دەهێننە دى.

لە ئێستاشدا رێگاى هەولێر کۆیە ڕۆژانە بوەتە رێگاى هاتوچۆى نێوان شارەکانى هەولێر وکەرکوک و سلێمانى بەهەموو ناحیە و قەزاکانیشەوە تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە بەرەو بەغداش ڕێ دەکەن.

زاهیر محمد بەرێوبەرى هاتوچۆى کۆیە بە یەڵڵاى گوت:لە پاش ڕووداوەکانى 16 ى 10وە هاوڵاتیان بە ناچارى رێگاى کۆیە بەکاردەهێنن بۆ هاتوچۆکردن لە نێوان شارەکان بۆیەش لە ئێستادا قەرەەباڵغییەکى زۆر ڕووى لەم رێگایە کردووە کە بێگومان ئەرکى ئێمەى سەخت کردووە وەکو بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە.

لە ڕووى زیانەکانى ئەم قەرەباڵغیەشەوە زاهیر محمد گوتى: ئەو ئوتومبێلانەى کە هاتوچۆ دەکەن تەنها ئوتومبێلى بچوک نین بەڵکۆ ئۆتۆمبێلى بارهەڵگریش هاتوچۆ دەکات کە ئەمەش وا دەکات تەمەنى رێگاکانى ئەم سنورە کورت بکاتەوە و بەرەو لە ناوچوون بچن وە لەلایەکى تر ڕووداوەکانى هاتوچۆ لەم سنورەدا ڕووى لە زیاد بوون کردووە کە لەماوەى یەک هەفتەدا زیاترلە 6 ڕووداوى هاتوچۆ تۆمارکراون کە خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبوو، تەنها 6 کەس زامدار بوون، هۆکارەکەشى زیاتر دەیگەرێنمەوە بۆ خێرا لێخورینى شۆفێران، و ئەو شۆفێرانەى بۆ یەکەم جارە سەردانى ئەم رێگایە دەکەن واتا شارەزایى تەواویان نیە و ڕوو لەم رێگایە دەکەن”.

سەبارەت بە رێنمایى و سەلامەتیى هاتوچۆى هاوڵاتیان و شۆفێران بەرێوەبەرى هاتوچۆى کۆیە دەڵێت: لەو رۆژەوە ئێمە تیمى مەفرەزەکانمان زیاد کردووە و تابلۆى ئاگادارییەکانمان بۆ شۆفێران زیاتر کردووە و بەبەردەوام تاسەى دەستکرد دروست دەکەین، وەکو بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیەش داوا لە شۆفێران دەکەین لەم سنورانە خێرایى لێخورینیان کەم بکەنەوە بۆ ئەو رێژەیەى کە بۆیان دیارى کراوە وە هیوادارین پابەندبن بە ریَِنماییەکانى هاتوچۆ بۆ ئەوەى گەشتێکى سەلامەت بەسەر ببەن”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!