Find anything you need on Yalla

کوشتنی کەسایەتییەکی دیاری عیلمانی پاکستانی لە لایەن تاڵیبانەوە

0

خەرم زەکی، رۆژنامەنوسی دیاری پاکستانی لە کاتیکدا لەگەڵ هاوڕییەکیدا لە رێستۆرانتێکدا دانیشتبوو لە لایەن چوار چەکدارەوە کوژرا. زەکی چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤبوو لە پاکستان و رۆژنامەوانێکی ناسراوبوو لە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر تاڵیبان و بزوتنەوە چەکدارەکانیتر لە ناوچەکەدا.

سەبارەت بە کوشتنی زەکی، کۆمەڵەیەکی سەر بە بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆیان لەسەر کوشتنی ئەو چالاکوانە دەربڕی و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە زەکی رەخنەی لە پیاوانی ئاینی دیاری ساڵ گرتووە.

زەکی یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە هەڵبژاردنی سدیق خان وەک سەرۆکی شارەوانی “لەندەن” رۆڵێکی باشی هەبووە و لە دواهەمین پۆستیشیدا لە فەیسبووک گفتووگۆی لەسەر ئەگەری روونەدانی شتێکی لەم شێوەیە لە پاکستان کردبوو:

“لەم سەردەمی ئیسلامفۆبیا و تەکفیرییەدا، لەندەن رەگەزپەرستی و جیاکاری وەلاناو سەلماندی کە شوێنێکە ناوەندی شارستانێتی جیهانییە و بوو بە نمونەیەک بۆ هەموو جیهان.  ئاخۆ دەبێت رۆژێک بێت لە پاکستان کەسێکی هیندۆسی، ئەحمەدی یان مەسیحی ئەحمەدی  وەکو سەرۆک وەزیران هەڵبژێرین؟”

لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە “لە هەموو ئەوانەش خراپتر. ئێمە بێبەشین لە هەموو مافێکی یاسایی کە رێگامان پیدەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی بۆ سێهەم گەورەترین شار لە جیهاندا (کراچی) لەسەر بنەمای نەتەوایەتی”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!