کێن ئەو کوردستانیانەی تاراوگە کە دەتوانن لە ریفڕاندۆم دەنگ بدەن؟

0

سەرەرای گوشارە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بۆ دواخستنی ریفراندۆمی باشووری کوردستان بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکردایەتی سیاسی کورد سوورە لەسەر ئەوەی کە لە ٢٥ی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە کەرکووکیشەوە ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت و لەسەر بنەمای ئەنجامی ریفراندۆمەکە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد دەست پێدەکەنەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لەرۆژی ٢٥ی ئەیلول و وەک ئەوان دەڵێن بەبێ هیچ کێشەیەک و بەتەواوی ئامادەکارییەکانەوە دەتوانن لە رۆژی دیاریکراو پرۆسەی ریفراندۆم بەڕێوەببەن و سەرجەم پێداویستی لۆجستیش بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکراون و بەکردنەوەی وێبسایتێکیش ئاسانکاری بۆ دەنگدەران کراوە بۆئەوەی بەئاسانی شوێن و بنکەی دەنگدانی خۆیان بدۆزنەوە، لە وێبسایتەکەدا دەنگدەر ناوی سیانی و ژمارەی فۆڕمی خۆراکی خۆی دەنووسێت و راستەوخۆ ناوی شوێن و ئەو بنکەیەی کە دەنگدەرە دەتوانێ دەنگی لێبدات دەدۆزێتەوە.
هەرچی بۆ کوردستانیانی تاراوگە نشینە کۆمیسیۆن بەبێ دانانی سندوقی دەنگدان لەو وڵاتانی دەرەوە مافی دەنگدانیان بۆ کوردستانیان دەستەبەر کردووە ئەویش بەرێگەی ئۆنڵاین .

کوردستانیانی دەرەوەی وڵات بە رێگەی ئۆنلاین و تەنانەت لەسەر مۆبایلەکانیشیانەوە دەتوانن بەشداربن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دوای ئەوەی کە لەرێگەی ئەو وێبسایتەی کە کۆمیسیۆن بۆ دەنگدانە ئۆنڵاینەکە ئەکتیڤی کردووە ناوی خۆیان تۆماردەکەن، بۆ دڵنیا بوون لەوەی ئەوانەی بەرێگەی ئۆنڵاین دەنگ دەدەن مافی دەنگدانیان هەیە کۆمیسیۆن داوای چوار بەڵگەنامەی لە کوردستانیانی دەرەوەی وڵات کردووە ، ئەوانیش  ناسنامە،رەگەزنامەی عێراقی،  پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی .

بەڵام هەبوونی یەکێک لەو بەڵگەنامانە بەس نیە بۆئەوەی بتوانی راستەوخۆ دەنگ بدەیت و دەنگەکەش هەژمار بکرێت  بەڵکو لەگەڵ یەکێک لەو بەڵگەنامانە پێویستە فۆرمی خۆراکی هەبێت کە ئەوش کێشەی بۆ بەشێکی زۆر لە کوردستانیانی دەرەوەی وڵات درووستکردووە و   چونکە بەگوێرەی یاساکانی کۆمیسیۆن، هەر کەسێک فۆرمی خۆراکی نەبێ ناتوانێ دەنگبدات، چونکە بەراوردکردنی ناوەکان بەگوێرەی ژمارەی فۆرمی خۆراکە بۆ ئەوەی لە دۆزینەوە و گۆڕینی ناوەکان تێکەڵبوون دروست نەبێت ، بەو شێوەیەش بێت ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی تاراوگە لە مافی دەنگدان بێبەش دەبن چونکە بەشێکی زۆریان فۆرمی خۆراکییان نیە بۆیە ئەگەر دەنگیش بدەن
دەنگەکانیان هەژمار ناکرێت .    

لینکی دۆزینەوەی ناوی دەنگدەر لە باشووری کوردستان

http://dangdaran.khec.krd/commission/index.php

لینکی خۆ تۆمارکردنی کوردستانیانی تاراوگە
http://www.khec17.net

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!