Find anything you need on Yalla

کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستانی عێراق

0

تەقینەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی غازی چەمچەماڵ  بۆ هەولێر هۆکارە بۆ بڕانی کارەبای هەرێمی کوردستان

حمد ئەمین پێنجوێنی، راوێژکاری وەبەرهێنانی وزە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یەڵلا-ی راگەیاند کە پچڕانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی درێژ دەگەڕێتەوە بۆ تەقاندنەوەی بۆڕی گواستنەوەی غاز کە نیوەی پێویستی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

تەقینەوەکە لە کاتژمێر ١:١٠ خولەکی  سەرلەبەیانی  ڕۆژی هەینیدا لە ناوچەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕویدا و تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت نەگاتە وێستگەی چەمچەماڵ، بە پێی گوتەی وەزارەتی ناوخۆهەتا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.

ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ٢٧٥٠ مێگاواتە کە ١٢٥٠ مێگاواتی لە ڕێگای ئەو بۆرییە زیانلێکەوتووەوە بەرهەم دەهێنرا کە درێژییەکەی دەگاتە ١٨٠ کم کە لە ناوچەی قادرکەرەمی چەمچەماڵەوە تا ناوچەی پیر داودی هەولێر درێژ دەبێتەوە کە کارەبا لە کێڵگە غازییەکانی چەمچەماڵەوە هەناردە دەکات بۆ وێسگەی پیرداود بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا.

‌هەورامی گوتیشی کە هۆکاری کەمی کارەبا بەر لە روودانی تەقینەوەکە ئەو تەوژمە سەرمایەی زستان بوو کە کاریگەریی  لەسەر کارەبا دروستکرد  و رایگەیاند کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار کارەبا بەرەو باشتر دەچێت.

بە پێی گوتەی بەرپرسانی هەرێم خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا زیادی کردووە بۆ ٥٠٠٠ مێگاوات، کە زیاترە لەو بڕەی هەرێم لە توانایدایە بەرهەمی بهێنێت کە ڕێژەی ٢٢٥٠ مێگاواتە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا خواست لەسەر کارەبا کەم دەبێتەوە.

دەربارەی پلانی داهاتووی هەرێم بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا هەورامی گوتی “کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دوو وێسگەی نوێ دادەمەزرێنن لە ناوچەی چەمچەماڵ و بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی. هەروەها گوتیشی ” پلانەکە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئامادە دەکرێت و هەر ئەوانیش ڕێگری دەکەن لە پێشێلکارییەکانی وەکو زیادەڕۆیی بەکارهێنانی کارەبا و هەروەها نەدانی بڕی ئەو پارەیەی پێویستە بیدەن لە بەرامبەر وەرگرتنی کارەبادا”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!