Find anything you need on Yalla

گرووپی منداڵانی هەتاو شادی بۆ ڕۆحی منداڵانی کورد دەگەڕێیننەوە

0

دوێنێ دەرهێنەر بەهمەن قوبادی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرای کرد کە ئێستا کار لەسەر پرۆژەیەکی نوێ دەکات بەناوی منداڵانی هەتاو و، پرۆژەکەش بۆ یارمەتیدانی سەرجەم منداڵانی کوردە و ئاماج لێی بایەخ دانە بەلایەنی ڕۆحیی منداڵانی کورد لە بارودۆخی جەنگ و یارمەتیدانیانە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە دونیای منداڵی خۆیان.

پڕۆژەکە تایبەتە بە کۆکردنەوەی هۆنراوە و گۆرانی و چیرۆکی شادی تایبەت بە مندڵان کە بێ بەرامبەر بڵاودەکرێتەوە و دابەش دەکرێت بەسەریان و تا ئێستاش ١٢٠ گۆرانی و ١٢٠ چیرۆکیان کۆکردۆتەوە و پڕۆژەکەش هێشتا بەردەوامە.

بەگوێرەی پێگەی منداڵانی هەتاو میدیاکان بایەخ ڕووماڵکردنی شەڕ و هەواڵەکانی قەیران دەدەن کەچی ئەوەیان فەرامۆش کردووە کە هەریەک لە شەڕ و قەیرانی ئابووری کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر منداڵان هەیە بۆیە ” ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکە بۆ دابینکردنی خۆراکی ڕۆحی منداڵان”.

لەلایەن خۆیەوە بەهمەن قوبادی هیوا دەخوازێت کە بەهۆی ئەم پڕۆژەیە بزووتنەوەیەکی فەرهەنگی و پەروەردەیی بۆ منداڵانی کوردستان درووست بێت و گوتی ” داوا لە ھەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە ھەر پلە و پۆست و پیشەیەك دا خزمەت دەكەن بەتایبەت ئەو كەسانەی لە گوندە دوورەكان مامۆستا و یا پزیشك و یا خود بە ھەر ناونیشانیكی تر… و ھەروەھا ئەو كەسانەی لە كەمپەكان لەگەڵ ئاوارەكان پەیوەندییان ھەیە و خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكەن لەم پرۆژەیە دا بەشدار بن و، بۆ بڵاو كردنەوەی ئەم بەرھەمانە بە ھەر شێوەیەك كە بۆیان گونجاوە یارمەتی بکەن  و كۆپی بكەن و بەدەست منداڵانی بگەیەنن (…..) دەستی ھەموویان ماچ دەكەم و مایەی خۆشحاڵیمە”.

بڕیارە دوای ماوەیەکی تر لە هەر هەفتەیەکدا ٥ گۆرانی و ٥ چیرۆک بڵاودەبێتەوە وخەڵک و دەزگا میدیاییەکان دەتوانن ئەم بەرهەمانە بەکاربێنن و بڵاوی بکەنەوە، بەڵام  بەگوێرەی پێگەی منداڵانی هەتاو  ئەم گۆرانی و چیرۆکانە بەتەواوی بەلاشە و کۆپی کردن و فرۆشتنیان پێچەوانەی ئامانجی پرۆژەکەیە و زوڵمێکی گەورەیە لە مافی منداڵان و لە ئێستاشدا گرووپەکە ئەکتیڤە و ژمارەیەک بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!