Find anything you need on Yalla

گومانلێکراوێکی هێرشەکانی پاریس لە بروسێل دەستگیردەکرێت

0

صەلاح عەبدولسەلام، بە رەگەز فەڕەنسیە و لە بەلجیکا گەورە بووە و دایک و باوکی مەغریبین، پاش چەندین مانگ خۆشاردنەوەی لە دەستی پۆلیس لە ناوچەی مۆلینبیک لە بروسێل دەستگیرکرا. عەبدولسەلام یەکێکە لەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە تەقینەوەکانی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لە پاریس. 

وەزیری کۆچبەرانی بەلجیکا لە تویتێکدا نوسیبووی: “دەستگیرمان کرد.”

هێزە ئەمنیەکانی ئەوروپا ناوچەی مۆلینبیک بە ناوچەی شانە نوستووەکانی ئیسلامییە توندڕەوەکان ناودەبەن، و دوێنێ لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چەند تەقینەوەیەکیش رووی دابوو. پێش دەستگیرکردنی عەبدولسەلام، تەقە لە قاچی کراوە، و لە چەند رۆژی داهاتووشدا رادەستی حکومەتی فەڕەنسی دەکرێت.

هەموو گومانلێکراوەکانی دیکەش کە بەشدار بوون لە تەقینەوەکاندا یاخود خۆیان تەقاندووەتەوە یا بە دەستی پۆلیس کوژراون. 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!