Find anything you need on Yalla

یاسای نوێی ڤیزای تورکیا بۆ عێراقییەکان

0

پێشتر عێراقیەکان دەیانتوانى لە فرۆکەخانە ڤیزا وەربگرن بەڵام ئێستا دەبێت لە باڵوێزخانە یان کۆنسڵخانەى تورکیا پێشوەخت ڤیزا وەربگرن.

 

حکومەتی تورکیا پێدانی ڤیزای وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتیانی عێراق گرانتر کردووە. پێشتر ئەو عێراقیانەی بە فرۆکە گەشتیان دەکرد بۆ وڵاتەکە، لە کاتی گەیشتنیان ڤیزایان وەردەگرت، وەرگرتنی ڤیزای تورکیاش بەم ئاسانییە، وای کردبوو کە هاوڵاتیانی عێراقی زۆر سەردانی ئەم وڵاتە بکەن. بەڵام ئێستا ئەو کەسانەشی بە فڕۆکە گەشت دەکەن، پێویستە پێشتر لە عێراق ڤیزا وەربگرن، وەک ئەو کەسانەی کە بە ئەرزی بە ئۆتۆمبێل و پاسی گەشتیاری گەشت دەکەن.

 

ئەم بڕیارەش پاش قەیرانی ئاوارەکان و رێژەی زۆری کۆچ کردن دێت لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا.

 

لە هەواڵەکەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا کە لە وێبسایتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە؛ “ئەو عێراقیانەی کە ڤیزا یاخود هاوڵاتی نیشتەجێی ئەمریکا و وڵاتانی شنگن و بەریتانیا و ئێرلەندا بن، دەتوانن بە ئیلیکترۆنی ڤیسای تورکیا وەربگرن. ئەو کەسانەشی ڤیزا و مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی ئەم وڵاتانەیان نییە، پێویستە داوای ڤیزا بکەن لە رێی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانی تورکیاوە لە عێراق و پاشان بەو ڤیزایەی وەریان گرتووە بۆیان هەیە بچنە ناو خاکی تورکیاوە.

بۆ زانیاری زیتر سەردانی http://www.visa.gov.tr بکەن.

شایەنی باسە کە عێراق لە لیستى ئەو دە وڵاتەیە کە زۆرترین لە هاوڵاتییەکانی گەشت بۆ تورکیا دەکەن. بەپێی داتاکانى فەرمانگەی سنورەکانى تورکیا، لەساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ٧٣٠،٦٣٩ کەس سەردانى تورکیایان کردووە. لە لیستی ئەو وڵاتانەى زۆرترین کە هاوڵاتییەکانی سەردانى تورکیا دەکەن، ئەڵمانیا لە پلەى یەکەم دێت بە ٥،٢٥٠،٠٣٦ گەشتیار دواتر هەریەک لە وڵاتانى رووسیا، بەریتانیا، جۆرجیا، بوڵگاریا، هۆڵەندا، ئێران، فەرەنسا، ئەمریکا و دواتر عێراق دێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!