Find anything you need on Yalla

یەڵا هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕدا ئاشکرا دەکات

0

محمد ڕەحیم – یەڵا/ بەغداد

شارەزایانی بواری ئابووری هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریان لە بازاڕەکانی عێراقدا بۆ “یەڵا” ئاشکرا کرد و جەختییان کردەوە کە ئاڵو گۆڕێ دراو هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی داهاتی نەوت و قۆستنەوەی دەنگۆی بڕینی بانکی ناوەندی عێراقی لە لایەن چەتەکانەوە”.

ئیحسان شەمران یاسری، بەڕێوبەری گشتی خەزێنەی  بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە بانکەکەیان هیچ گۆڕانکارییەکی ئەنجام نەداوە لە سیاسەتی نرخی  گۆڕێنەوەی دراودا. بەڵکو بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قۆرخکاییەی کە هەندێک تێکدەر ئەنجامی دەدەن بە مەبەستی زیانگەیاندن بە ئابوری عێراق”.

یاسری لە لێدوانێکیدا بۆ “یەڵا “هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری لە دوو هەفتەی ڕابردوودا  شیکردەوە بە جۆرێک بەشێک لەم دۆخە کاتێک ڕوو دەدات کە داواکاری “ئەستەمبێت یان زۆر بەرزبیت” ، گوتیشی بابەتی بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بابەتێکی کاریگەرە و لە دوو ڕۆژی رابردوودا دەستی بە دابەزین کردووە لە بەهاکەیدا و بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی.  تەنانەت ئەو بەرزبوونەوەیەی کە ڕویدا لە ئاستێکی گونجاودابوو بە تایبەتی لە کاتێکدا  داواکاری خەڵک لەسەر دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان بووە وەک هاوردەکردن و هەندێک لە سەرمایەدارانیش بۆ فرۆشتنی موڵکەکانیان و ڕەوانەکردنی پارەکانیان بۆ دەرەوە و نیشتەجێبوونیان  بووە لە دەرەوەی عێراق.

ياسرى باسى لەوە كرد کەوا لە ئێستادا خەرجکردنی دیناری عێراقی زۆرە  وستانداردی  دراو پێويستى بە 50% خەرجی هەیە لەسەرچاوەی ئالوكَوركردن گەرچی خەرجی پارەی عێراقی ئێستا بە ڕێژەی170% کەواتە ئەمە دۆخێکی باشە بۆ داهاتو وهيوادارين کە نرخی نەوتیش بەرز ببێتەوە، بە پێی گوتەی یاسری ئاستەنگەکە لەوەدایە “پەیکەری دیناری عێراقی لە ئاستێکی نزمدایە کە بەرزترین جۆری پارە  25000 هەزارییە کە دەکاتە  22 دولاربۆیە جۆری 50000 هەزاریمان هەناردەی بازاڕ کردووە  بەنیازین جۆری  100000 هەزارییش هەناردەی بازاڕ بکەین و بەم ڕێگایەش شێوازی مامەڵە کردنی خەڵکی لەگەڵ دراوی عێراقی دەگۆڕێت بە شێوەیەک پارەی عێراقی بەکار دێت  بۆ کڕین و فرۆشتن لەجیاتی دۆلار”.

هەروەها یاسری ئاماژەی بەوە کرد کە ” بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی  دەنگۆی بڕینی بانکی مەرکەزی لە لایەن چەتەکانەوە  لە کاتێکدا لە دۆخی بێسەر و بەری ئاسایشی  ساڵی ٢٠٠٣ نەتواندرا ئەم بانکە ببڕدرێت ئەی چۆن لە ئێستادا دەتوانرێت”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەرۆکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان (جەواد بولانی) گوتی ” هەموو لایەک بەرپسن بۆ تێپەڕاندی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت و ئەرکێکی نیشتیمانییە کە هەموو لایەک ڕێ لە کەوتنی بازاڕ بگرن، هەر بۆیە دەوڵەت لەمڕۆدا  چەند پێشنیارێکی نوێی  دەخاتە بەردەست  بۆ چاوخشاندنەوە بە هەموو کەلو پەل و پێداویستییەکانی ناو بازاڕدا کە بە پارەی قورسپێوەر دەکرێن.

پۆلانی جەختیکردەوە کە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕی عێراقی وهەروەها بوونی چێنێکی هەلپەرست”، ئەم تێکدەرانە هەمیشە هەوڵی شێواندنی بازاڕ و تێکدانی ئابووری عێراقیانە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار تەنها عێراقی نەگرتووەتەوە بەڵکوو زۆربەی دراوە جیهانییەکانی وڵاتە پێشکەوتووەکان تازە پێگەیشتووەکانی گرتووەتەوە وەکو یۆرۆ و جونەیهی ئیستەرلینی و دۆلاری کەنەدی هەموویان لە بەرامبەر دۆلاردا شکستیان هێنا و هەروەها پارەی وڵاتانی تازە پێگەیشتووی وەکو  بەڕازیل و تورکیا، کۆریای باکور و باشور، باشوری ئەفریقا  زیاتر لە %٢ بۆ %٦  لە بەرامبەر دۆلاردا شکستیان هێناوە.

بەڵام بە پێی گوتەی (سەرغان محمد عەلی) شارەزای کاروباری ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراقدا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو چاودێرانەی کە دەنگۆی بڕینی بانکی ناوەندیی و کورتهێنانی داهاتی نەوتییان قۆستووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای  دۆلار”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!