Find anything you need on Yalla

هەموو شتێک لەبارەى هێرشەکەى پێشمەرگە لە خازر لە ١٠ تویتدا

0

دوێنێ هێزی پێشمەرگە هێرشێکی بۆ سەر چەند گوندێکی سنوری پارێزگاى نەینەوا کە گوندی شەبەک و کاکەیی نشینن دەستپێکرد، لە هێرشەکەدا زیاتر لە ٥٠٠٠ پێشمەرگە بەشداریان کرد و توانیان شەش گوند کە دوو ساڵە بەدەست رێکخراوی داعشەوەیە کۆنترۆڵ بکەنەوە، ئەمرۆش هێرشەکان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەى چوار گوندی تر، بەمەش پێشمەرگە لە شارۆچکەى بەرتلە ودەشتی نەینەوا نزیک دەبێتەوە.

ئەم دە تویتەى خوارەوە هەموو چیرۆکی هێرشی پێشمەرگەی دوێنێ و ئەمرۆ دەخەنە ڕوو:

هێرشی پێشمەرگە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە بە بەشداری ٥٠٠٠ پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەستی پێکرد

وێنەى چەند پێشمەرگەیەکى ژن کە بەشداربوون لە هێرشەکەى میحوەری خازر

ڤیدیۆیەک دەری دەخات پێشمەرگە بە موشەکى میلان و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوی داعش کە دەیەوێت خۆى بە سەنگەرەکانى پێشمەرگە بتەقێنێتەوە پێش ئەوەى بگاتە ئامانج دەتەقێنرێتەوە

فرۆکەکانى هاوپەیمانان رۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە هێرشەکەدا

لە شەرەکە چەند پێشمەرگەیەک و ژمارەیەکى زۆر چەکداری داعش کوژران، یەکێک لە کۆژراوان عەمید رزگار محەمەد بوو کە پێشتر چووبووە کۆبانی بۆ بەرگریکردن لەو شارە:

پێشمەرگە لە شەڕەکە چەند چەکدارێکی داعشی بەدیل گرت

ئەم نەخشەیە روونی دەکاتەوە کە پێشمەرگە چ ناوچەیەکى کۆنترۆڵ کردۆتەوە، ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکان بە رەنگی زەردی تۆخە

پێشمەرگەیەک لەکاتى پشوودان لەدواى هێرشەکە

ئەمڕۆ پێشمەرگە هێرشێکی تری دەستپێکردووە بۆ ئازادکردنى چەندین گوندی تری ناوچەکە

پلانی پێشمەرگە ئەوەیە ئەمڕۆ چوار گوندی تر رزگار بکات

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!