Find anything you need on Yalla

65 ملیۆن ئاوارە هەیە لەجیهان و ٤،٤ ملیۆنیان لەعێراق پەنابەرن

0

بۆ یەکەم جار لەمێژووی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پێکدادان وململانێ لەوڵاتەکانییان ئاوارە بوون لە ساڵی ٢٠١٥  لە ٦٠ملیۆن کەس تێ پەڕیکرد، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە نوێیەی  کەنەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئاوارەکان دەری کردووە، ئەم ژمارەیەش لەکۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتە یەکگرتووەکان وکەنەدا وئەستورالیا ونیوزلەندا زیاترە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئۆفیسی باڵای کاروباری کۆچبەران بڵاوی کردۆتەوە ٦٥،٣ ملیۆن کەس لەکۆتایی ٢٠١٥ ئاوارەبوون، واتە لەساڵی پارەوە زیاد لە ٥ ملیۆن ئاوارە زیادی کردووە  کەبەم شێوەیە دابەش دەبن:  ٢١،٣ ملیۆن پەنابەر و٣،٢ تەنها داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە و ٤٠،٨ ملیۆن کەسیش  ئاوارەی ناوەخۆن.

 

ئەگەر ئەم ژمارانە بەراورد بکەین بەژمارەی دانیشتوانی جیهان کە ٧،٤ ملیار کەس دەبن، لەهەر ١١٣ کەس لەجیهان یەکێک پانابەرە یان لەناو وڵاتی خۆی ئاوارە بووە وکۆمسیۆنیش ئەمە بەمەترسییەکی تازە دادەنێ، ئەگەر کۆی گشتی ئاوارەبوون بەکات بەراورد بکەین لە ٢٠١٥ ەوە لە  هەر خولەکێک ٢٤ کەس ناچاری ڕاکردن بوون و ئەم ژمارەیە چوار ئەوەندە زیادی کردووە بە بەراورد بە ١٠ ساڵ بەر لەئێستا کە لە خولەکێکدا ٦ کەس ڕایان دەکرد.

نیوەی پشکی ئاوارەکانی جیهان بەر سوریا وئەفغانستان وسۆماڵ دەکەوێت بەڕێژەی ٤،٩  ملیۆن و٢،٧ ملیۆن و١،١ ملیۆن بەریزبەندی، بەڵام ژمارەی ئاوارەکانی ناوەخۆی کۆلۆمبیا لەهەموان زیاترە و٦،٩ ملیۆن کەس دەبن، سوریا لەدوای ئەمەوە دێ بەرێژەی ٦،٦ ملیۆن کەس وعیراقیش   بەڕێژەی ٤،٤ ملیۆن کەس.

هەروەها کۆمسیۆن راشیگەیاند لەوەتەی ٢٠١٥ منداڵان رێژەی ٥١٪  ئاوارەکانی جیهان پێک دێنن، کەژمارەیەکی زۆرییان جیابونەتەوە لەخێزانەکانییان یان بەتەنها سەفرییان کردووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!