ئامۆژگاریت ئەکەم بەتەنیا سەیری مەکە

0

بینایى شۆرش
کات درەنگی کردووەو دونیا وا تاریک دەبێت (جانیس) دەیەوێت بخەوێت بەڵام گوێی لە دەنگێک دەبێت بۆیە دەڕواتە ژوورەکەی تر ئەو ژوورەی کە ئاگادارکراوەتەوە نابێت بچێتە ناوی تا بزانێت ئەو دەنگە چییە ،وکە دەچێتە ژوورەکە دەرگایەک دەکاتەوەو بوکەڵەیەکی سەیر دەبینێت و زۆر دەترسێت بۆیە دەرگاکە دادەخات و تەماشای کەلوپەلی ژوورەکە دەکات، بەڵام کتوپڕ بوکەڵەکە دەبینێت کە بەرەو ڕووی دێت بۆیە بەخێرای دەڕواتەوە جێگەکەی خۆی و بە ترسەوە خەو دەیباتەوە. ئەم دیمەنە چێژ بەخشە یاخود دەتترسێنێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەتەوێت سەیری بکەیت تا کۆتای ! فلیمی ترسناک یەکێکە لەو جۆرە فلیمانەی کە بینەرێکی زۆری هەیە لە سەرانسەری جیهان و بە تەماشاکردنی چێژ وەردەگرن، لەکاتێکدا دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن ودووبارەبوونەوەی ئەمەش هۆکارە بۆ کڵۆبوونی خوێن و سەرەرای زیانە دەروونییەکانیشی ، زۆرێک لە لێکۆڵەرەوان لایان سەیرە کە کەسانێک حەز بە فلیمی ترسناک دەکەن لەکاتێکدا هەندێک کەس لە تەمەنی منداڵیەوە تا تەمەنی هەرزەکارییش هەندێ ترس هەیە ناتوانن تێیپەڕێنن. بەپێی لێکۆڵینەوەکان هەندێک کەس چێژ وەردەگرن لە فلیمی ترسناک لەبەر ئەم هۆکارانە :
زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی ئەدریناڵین ئەمەش هۆکارە بۆ چالاکبوونی کەسەکە بۆ بەرگری کردنی لە هەر هەڵچونێکی دەروونی .
فلیمی ترسناک یارمەتیمان دەدات بۆ هەستکردن و زانینی جۆری ترسەکانمان و ئاشکراکردنی هێزو ئیرادەمان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕووداوێکی ترسناک ئەگەر ڕووبدات .
دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری چەوری دەسوتێنین لە وکاتانەی دیمەنێکی ترسناک دەبینین.
بەڵام چەند فلیمێک هەیە کە ناتوانیت پێش خەوتن سەیری بکەیت لەبەر ئەوەی ئەو شەوە خەوت لێناکەوێت لەو فلیمانەش:

(The Ring  ,Resident Evil Final Chapter,  Get Out , Cult Of Chucky  Amityville The Awakening  Annabelle 2,  It, Insidious Chapter 4,  Halloween The Night Died ).

ئەگەر سەیرت کردوە لە کۆمێنتا بەکوردى شتێکمان بۆ بنوسە لەسەرى ..

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!