Find anything you need on Yalla

ئەم گەنجینەیەت لە ماڵەکەتدا هەیە و پێی نازانیت!

0

زۆرێک لە عێراقییەکان ئەم جۆرەی پولی بەریدەیان لە ماڵەکانیاندا هەڵگرتووە بە مەبەستی پاراستنیان وەکو یادگاری یاخود لای هەندێک ئەمە تەنها وەکو ئارەزوویەکە بۆ کۆکردنەوەیان، بەڵام زۆربەیان نازانن نرخی ئەم پولانە چەندە لە پێگە ئەلیکترۆنییەکاندا کە دەگاتە سەدان دۆلار.

ئەمانەش کۆمەڵێکن لە پولەکان و نرخەکانیان

کۆمەڵیک پولی جیاواز کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٠ و نرخی ٩٩٠ دۆلارە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پولی (میوە) کە دەگڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٥ ماوەی دەسەڵاتداریی کۆماریی و نرخی ١٠١٧ دۆلارە. لەسەرتادا بە هەڵە ناوی میوەکان نوسرابوون لەسەر پولەکان بەڵام پاشان ڕاست کرانەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پولێک کە وێنەی مەلیک فەیسەڵی یەکەمی لەسەرە بە پۆشاکی عەرەبییەوە و نرخی ٥٩٨.٨ دۆلارە، ئەم پولە مۆری جۆری ١ دیناری لەسەرە بەڵام لەسەر پولەکە نوسراوە ٢٥ روپێ( پارەی هیندی). ڕاستییەکەش ئەوەیە عێراق لەو کاتەدا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی هیندی سەر بە بەریتانییەکاندا بووە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پولی (شێری بابل) دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٩ و لە پێگەی  ebay بە نرخی ٥١٠ دۆلار دەفرۆشرێت. بەڵام بە پێی گەڕانەوە بۆ مێژوی عێراق ئەم پولە دەگەڕیتەوە بۆ سالی ١٩٦٩ کە لە لایەن دکتۆر فەخری قەدوریی وەزیری داراییەوە  دەرکراوە لە جۆری ١٠٠ فلسییە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پولیک کە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٨ و نرخەکەی ٣٧٥ دۆلارە و لە جۆری ٥٠ فلسییە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!