Find anything you need on Yalla

ئەو ڕاستیانەی بایەخی پێنادەین، ژیانمان دەخاتە مەترسییەوە!

0

پۆڵا رەئوف

هەندێک ڕاستی هەن کە زۆر سادەن،  بەڵام بەداخەوە ئێمە بایەخیان پێ نادەین تا ئەو کاتەی دەبنە واقیع وژیانمان دەخەنە مەترسییەوە، وەکو:

– ئەگەر ژیانت هەڵەی زۆری تێدابوو، وبە هەمان ڕێرەوی پێشووتدا ڕۆیشتیت ئەوا دڵنیابە هەرگیز ناتوانیت هەڵەکانت ڕەش بکەیتەوە.

– ئەمە وتەی ئەنیشتاینە ” ئەگەر نەتتوانی بیرۆکەیەکی خۆت بۆ منداڵێکی ٦ ساڵان ڕوون بکەیتەوە، ئەوا هێشتا خۆشت باش لە مەسەلەکە نەگەیشتوویت”.

– دوو وشە هەن کە زۆربەرچاوت دەکەوێ ” خۆشەویستی ” و ” مێد ئین چاینا”، بەڵام هەردووکیان زۆر جێگەی متمانە نین.

 

 

– زۆرینەی گرفتەکانی ژیانمان هی دوو شتە، بڕیاڕدانی بێ بییرکردنەوە یان بییرکردنەوەی بێ بڕیاڕدان، کە یەکەمیان ڕەفتاری زۆرینەی ژنانە ودوومیشیان خووی زۆربەی پیاوانە.

– ئەگەر دایکت یان ژنەکەت پێی گوتی ” بەکەیفی خۆت بکە” ئەوا واتە قوڕت بەسەر ئەگەر ئەوە نەکەی کە من دەمەوێ.

– ئەو پارە زۆرانەی کە لەفیلم و سینەما خەرج دەکرێن بە پاساوی ئەوەی کە دەیانەوێ واقیع بگۆڕن، ئەگەر لە خودی واقیع خەرج بکرێ ئەوا پێویست بە گۆڕێنی هیچ شتێک ناکات.

– ئەمەشیان کاریکاتێرێکە کە لە پەندێکی ڕووسی وەرگیراوە ” پارە وەکو کیسەڵ دەگاتە کیفەکەت، بەڵام وەکو کەروێشک بازدەداتە دەرێ و ون دەبێ.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!