تۆ منداڵیت نەبووە ئەگەر یەکێک لەم شەش یارییەت نەکردبێت

0

١-هەڵماتێن

هەڵمات پارچەیەک شوشەی خڕ و ڕەنگاو رەنگە، بە چەند شێوازێک یاری پێدەکرێت.

 

٢-کۆلارە

دەبوایە هەموو کوڕێک بزانێت کە چۆن کۆلارە درست بکات، پێشبڕکێ دەکرا لەسەر ئەوەی کێ زیاتر بەرزی دەکاتەوە بە هەوادا.

 

٣-چاوشارکی

یەکێک چاوی دادەخست و ئەوانیتر خۆیان دەشاردەوە، ئەویش دەگەڕا هەتا دەیدۆزینەوە. ئەوەی یەکەم کەس دەدۆزرایەوە دەبوو بە دۆڕاو و بەو شێوەیە یارییەکە بەردەوام دەبوو.

 

٤-خەت خەتێن

کەس نییە خەت خەتێن و جۆرەکانی نەزانێت: پێنجی و هەشتی و نۆیی( ئەوە قورسترینیان بوو).

 

٥-ماڵە باجێنە

ئەم یارییە تایبەت بوو بە کچان: هەر کچێک بووکەڵەکەی خۆی دەهێنا لەگەڵ پۆشاک و متو موروەکانیان و کەرەستەکانی ناو ماڵدا، یاری ماڵ و میوانیان دەکرد و سەردانی یەکیان دەکرد.

 

٦-یاری کورسی

کۆمەڵێک منداڵ بە دەوری چەند کورسییەکدا کۆدەبوونەوە، ژمارەی کورسییەکان یەک دانە  کەمتربوو لە ژمارەی منداڵەکان، تا وای لێدەهات دوو منداڵ و یەک کورسی دەمایەوە. ( لە ڕاستیدا ئەم یارییە بە بێ چاودێر نەدەکرا).

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!