جۆرج لۆکاس، لە کۆمپانیایەکی بچوکەوە بۆ ئیمپراتۆریەتێکی سینەمایی

0

ئامادەکردنی: دیاری حەمە سەعید

(خۆم کۆمپانیایەکی بچوکم دروستکرد و لەدەرەوەى هۆلیود مامەوە، پشتم بە هیچ نەبەستووە.. تەنها تواناکانى خۆم نەبێت، دواجار ئیمپراتۆریەتێکم دروست کرد کە هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات کە ئەوە دروست دەکەم)، لۆکاس بەو جۆرە باس لە سەرەتاکانى کارکردنى لە جیهانی فیلم دەکات .
وەک دروستکەرى داستانەکانى جەنگی ئەستێرەکان و زنجیرە فیلمی ئەندیانا جۆنز، جۆرج لۆکاس کاندید کراوە بۆ خەڵاتی ئەکادیمی وەک باشترین دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و نووسەر، ئێستاش یەکێکە لە دیارترین دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرە سەربەخۆکان و سەرکەوتنی گەورەى لە لۆکاس فیلمی کۆمپانیاکەى بەدەستهێنا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ساڵانی حەفتادا، لۆکاس دامەزراوەى جەنگی ئەستێرەکانى دامەزراند کە ئێستا زۆر فراوان بووە، ئەو یەکەم فیلمی ناوی (جەنگی ئەستێرەکان) بوو، دواتریش پاشگری (هیوای نوێ) ی بۆ زیادکرد تاوەکو لە زنجیرە فیلمەکانى دوای خۆی جیابکرێتەوە.
فیلمی یەکەمی لە ساڵى 1977 دا لە کۆمپانیاى فۆکس بڵاوکرایەوە، چیرۆکەکەشى بووە دیاردەیەکی شارستانیی جیهانی، فیلمەکە دوو بەشی تریشی بەدواداهات و دوای 22 ساڵیش جارێکى تر تێهەڵچۆوەو سآ بەشى تری هەمان فیلمی دروستکرد، تاوەکو ساڵى 2008 هەر شەش بەشەکەى جەنگی ئەستێرەکان تێکڕا نزیکەى هەشت ملیار دۆلار داهاتیان هەبوو، کە سێهەم زنجیرە فیلمە لەمێژوودا ئەو بڕە داهاتە زۆرەى هەبێت.
هەر بەو بۆنەیەشەوە کۆمپانیاکەى خۆی کۆمەڵێک وێنە و بووکەڵە و یاری و کتێبی جۆراوجۆری لەسەر وێناى پاڵەوانى فیلمەکان بڵاوکردەوە.
لە ساڵى 1975 دا لۆکاس کۆمپانیایەکی بە ناوی (ڕووناکی و سیحری فەزا) دامەزراند بە مەبەستی دروستکردنی کاریگەریی بینین و دواتریش سیستمی سپرۆکتسی دروستکرد لەگەلڕ سیستمی دۆکس بۆ دەنگ.
لۆکاس بە زنجیرەى جەنگی ئەستێرەکان و زنجیرەى ئەندیانا جۆنز لەگەلڕ ستیڤن سپیلبێرگ ماناى زۆر شتیان گۆڕى، هەوادار و جەماوەر و عاشقێکی زۆریان بۆ خۆیان و کارەکانیان پەیدا کرد.
(من ئێستاش بەشێکم لە فیلمەکانى جەنگی ئەستێرەکان و ئەندیانا جۆنز، ئێستاش حەزدەکەم لە تەلەفزیۆنەوە ئەو فیلمانە ببینم.. هەرچەندە پێشتر ملیۆنان جار بینیومن).

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لۆکاس کارەکتەرى ئەندیانا جۆنزی داهێنا و لە ساڵانی هەشتادا دەستى کرد بەبڵاوکردنەوەى ئەو فیلمانە، بەڵام تاکو ئێستاش جۆنز وەک کەسایەتی لە ناو چیرۆک و داستان و کتێب و رۆمانەکاندا بەکاردێتەوە.
کەناڵى (دیسکەڤەریی) ئەمریکی لۆکاسی لە ڕیزبەندیی 100 هاووڵاتی ئەمریکی ڕیزکردووە و خەڵاتی باشترین بەرهەمی سینەمایی بەدەستهێنا لە ساڵى 2005 دا، هەروا خەڵاتی (ئەدۆلفین جین تالبێرگی) وەرگرت کە خەڵاتێکی ئەکادیمییە و لە سەرەتای ساڵانی نەوەتدا دەدرایە ئەو کەسانەى بە شێوەیەکی بەردەوام بەرهەمی باشیان هەیە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

جۆرج لوکاس بە پارە و کاتەکانى گرنگی بە زۆر بواری تر دەدات، بڕی 175 ملیۆن دۆلارى تەرخان کرد بۆ گەشەپێدانی ئەو قوتابخانەیەی تێیدا خوێندویەتی و فێربووە، لەو بارەیەشەوە دەڵێت، دڵخۆشم کە دەتوانم هاوکاری قوتابخانەکەم بکەم، لێرە سینەمام دۆزییەوە، پێشتر گرنگیم بەشتی تر دەدا بەڵام لێرە سینەمام لەخۆمدا دۆزییەوە.
جۆرج لۆکاس بەرهەمی زۆر نییە بەڵام شێوازی کارکردن و نووسینی وایکرد ببێتە سەرکەوتووترین دروستکەرى فیلم.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!