Find anything you need on Yalla

دۆڕانە یەک لە دوای یەکەکانی داعش وایکرد یارییەکی ڤیدیۆیی بەرهەم بێت

0

دۆڕانە یەک لە دوای یەکەکانی داعش وایکرد یارییەکی ڤیدیۆیی بەرهەم بێت

دوای کۆنترۆلکردنی ناوچەیەکی فراوان لە عێراق و سوریا، داعش وەها خەیاڵی دەکرد کە ئیتر ناشکێن و دەستیان کرد بە کوشتنی خەڵک بۆ نەهێشتنی ورەیان و دەستبەسەر داگرتنی ناوچەکانیان تاکو بەبێ شەڕکردن بەدەستی بهێنن.

بەڵام پاش ئەوەی تەکتیکەکانیان ئاشکرا بوو، هەستیاری و لاوازییەکانیان کەوتە ژیر پرسیارەوە. داعش ڕایگەیان کە سوپاکەیان نابەزێت  و لەلایەن خوداوە پشتگیری دەکرێن، ڕەنگە لە پاش دۆڕانە یەک لە دوا یەکەکانیی سوریا و عێراق بە درۆ کەوتبێتنەوە.

ئەم ڤیدیۆیە گەمژەیی تەکتیکەکانی داعشمان پیشان دەدات کە چۆن یەک لە دوایی یەک بکوژەکانیان دەکوژن. ئەم ڤیدیۆیە لە لایەن توندڕەوێکی داعشەوە تۆمار کراوە کە بە هیوابوو فیلمێک بۆ ڕیکلام بەرهەم بهێنێت . بەلام بۆ بەدبەختی وێنەگرەکە  پێچەوانەکەی ڕویدا. دوای تێکشکانیان لەسەر دەستی پێشمەرگە، دەست گیرا بەسەر تەلەفۆن و ڤیدیۆکانیان و رادەستی راگەیاندن کران.

ئەم ڤیدیۆیە لە لایەن دەیان عێراقییەوە وەکو گاڵتەجاڕی بەکارهێنرا لە دژی داعش. ئەمەش یەکێکە لەو ڤیدیۆیانەی کە بەلای یەڵاوە زۆر پەسەندە، چونکە ستایلەکەی لە یارییەکی ڤیدیۆیی دەچێت کە چەندین کەس گیان لەدەست دەدەن لە مەیدانی جەنگدا. بۆ بەدبەختی ئەو شەڕکەرانەش، دووبارە گەڕانەوە نییە بۆ ژیان وەک ئەوەی لە یارییە ڤیدیۆییەکاندا هەیە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!