Find anything you need on Yalla

(سپرای خۆشەویستی) وات لێدەکات سەرنجڕاکێشتربیت

0

زانایان (سپرای خۆشەویستی)یان دۆزییەوە کە بە ڕێژەی %١٥ سەرنجڕاکێشی پیاوان زیاد دەکات

خەونی زۆرێک لە پیاوان کە سەرنج ڕاکێش دەربکەون و خانمان لە یەکەم بینینەوە بکەونە داوی خۆشەویستییانەوە هاتە دی . مزگێنیتان پێدەدەین ئەو خەونەتان لە ئێستادا بوو  بەڕاستی پاش ئەوەی زانایان لە زانکۆی بۆن لە ئەڵمانیا سپرای سابینتۆسینیان دۆزییەوە کە (شێوەیەکی دەستکردی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین)ە، هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین ئەو هۆرمۆنەیە کە مێشکی مرۆڤ دەری دەدات لە کاتێکدا کە دەکەوێتە خۆشەویستییەوە.

ئۆکیستۆسین ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە کاتی منداڵبووندا لای خانمان وهانی بەرهەمهێنانی شیری دایکان دەدات، بەڵام هەتا ئێستا هۆکاری کاریگەری ئەم هۆرمۆنە لەسەر ڕاکێشانی سەنجی  خانمان بۆ لای پیاوان نەزاندراوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 www.wired.co.uk

لێکۆڵەران لە زانکۆی بۆن لە ئەڵمانیا تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر ٤٠ خۆبەخش ئەنجامدا بۆ تاقیکردنەوەی سپراکە لەسەریان، هەموو ئەو خانمانە لەم تاقیکردنەوەیەدا بەشدارییان کرد تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵدابوو و هەمووشیان خۆشەویستیان هەبوو.  نیوەی ئەو خانمانە سپرای خۆشەویستیی لە لوتیان درا، لە کاتێکدا کۆمەڵەکەیتر سپرایەکی جیاوازیان لێدان، پاشان وێنەی چەند پیاوێکیان بەسەردا دابەش کردن کە لەنێوانیاندا وێنەی خۆشەویستەکانیان هەبوو، پاشان هەمان ئەم تاقیکردنەوەیەیان پێچەوانە کردەوە لە نێوان هەردوو گروپەکەدا و بۆیان دەرکەوت پاش بەکارهێنانی سپراکە خۆشەویستەکانیان بە ڕێژەی %١٥  زیاتر سەرنج ڕاکێشتر بووە لایان.

لێکۆڵەران ئاماژەیان بەوەکرد ئێستا ئەم سپرایە لە دەرمانخانەکانی بەریتانیا و لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە دەست دەکەوێت، بەڵام ئاماژەیان بەوە کرد کە بە بێ ڕێنمایی پزیشکی بەکار نەهێندرێت چونکە لەوانەیە کێشەی تەندروستی مەترسیداری لێبکەوێتەوە وەکو ڕشانەوە و خێراکردنی لێدانی دڵ.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!