Find anything you need on Yalla

سەرکێشی شێریۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە

0

ماوەیەکە ئەم سەرکێشێیە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و باوکان لە سەرتاسەری جیهانەوە بە وێنەی منداڵەکانیان بەشداری لە سەرکێشییەکەدا دەکەن.

سەرکێشییەکە زۆر ئاسانە: چاوەڕێبکە تا منداڵەکەت دەنوێت و پاشان چەند پارچە سریلاکی بازنەیی لەسەر یەک ریز بکە و رێگا مەدە بکەوێت بەسەر منداڵەکەتدا. دواتریش وێنەیەکی منداڵەکە بگرە و و لەژێر هاشتاگی  #CheerioChallenge لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی بکەرەوە.

ئەم یارییەش لە لایەن باوکێکەوە داهێندرا، کاتێک منداڵە ٣ هەفتەکەی لە باوەشیدا خەواند و دواتریش چەند دانیەک لەو سریلاکەی لەسەر سەری ریز کرد و وێنەکەی بڵاوکردەوە، لەوە بەدواش باوکان لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان لە سەرکەشییەکەدا کرد.

ئەمانەش چەند تویتێکن کە لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە:

 

ئەمە خۆشترین یارییە تا ئێستا لە ئینتەرنێتدا بینیبێتم ، منیش دەمەوێت منداڵم هەبێت

باوکان، لە رۆژی جیهانی باوکاندا ئەوەی ویستیان کردیان

من ٧ دانەم دانا و ئیتر جوڵا

هەندێکیتر شانسی خۆیان تاقیکردەوە و کاتێک منداڵەکانیان بەخەبەر بوون لەسەر لوتیان دایان نا

تا ئێستا لە جیهاندا دوو باوک توانیویانە زۆرترین ژمارە تۆمار بکەن، ئەویش ١٦ دانەیە

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!