Find anything you need on Yalla

عێراقیبوون

0

عێراقیبوون خاسیەتی خۆی هەیە و هەموو کەسێک ناتوانێ ببێتە عێراقی. هەندێک لە خاسیەتەکان ئەمانەی خوارەوەن:

  • بەلاتەوە ئاسایی بێت کە هەموو بەیانیەک بە هەواڵێکی ناخۆشی وڵاتەکەت بەخەبەربێیتەوە.
  • بەلاتەوە ئاسایی بێت کە هەفتەی جارێک یان دوو جار لە سڕەیەکی دوور و درێژ ڕاوەستی، جا ئەوە سڕەی بەنزین بێت یان لە فەرمانگەیەکی حکوومەت.
  • تاوانێکی گەورەت کردووە ئەگەر بە یەکێک بڵێیت حەزم لە کەباب نیە.
  • ئەگەر بۆ شوێنێکی ١٠٠ مەتریش بێت پێویستە بە سەیارە بڕۆیت. ئەگەر رۆژێکیش بڕیاردا  بە پێیان برۆیت ئەوە  لەدواوە ٥٠ تەکسی هۆرنت بۆ لێدەدەن دەڵێن فەرموو سواربە.
  • هەموو موناقشەیەک کۆتاییەکەی دەگەڕێتەوە سەرسیاسەت، ئەگەر باسی دۆلمە بکەیت پاش دوو دەقیقە بابەتەکە دەچێتە سەرسیاسەت.
  • دوای ئەوەی  دکتۆر دەرمانی بۆنووسیت و لەدەرمانخانە دەرمانەکانت وەرگرت، پێویستە لە ماڵەوە لە گووگل لە ناوی دەرمانەکان بگەرێیت بۆ ئەوەی دڵنیابیت کە دکتۆر و دەرمانخانەکە دەرمانی هەڵەیان پێنەداوی.
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!