Find anything you need on Yalla

عێراق لە ساڵی ٢٠٣٠

0

دەڵێن دەزگایی هەواڵگری ئەمریکی هەر ١٥ ساڵێک پێشبینی خۆی لەسەر داهاتووی جیهان بڵاودەکاتەوە. (محموود)یش پێشبینی خۆی هەیە بۆ ساڵی ٢٠٣٠ لە عێراق.

شەڕی ژن و مێرد لە ساڵی ٢٠٣٠ لە عێراق:

ژن “خۆزگە کۆرە ببام بەس لایکی نووسینەکانتم نەکردبا وەختی خۆی.”

مێرد “ئەدی من بۆ ناڵێیی، خۆزگە بمردبام بەس ئەو هەموو کۆمێنەتەم نەنووسیبا لەسەر وێنە بێ مانایاکانت.”

وەزیری کارەبای عێراق/ کوردستان لە ٢٠٣٠

“هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە تا پێنچ ساڵی تر کێشەی کارەبا بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت.”

مەلا لە نوێژی هەینی ٢٠٣٠

“هۆۆ خەلکینە، سیلەی رەحم زۆر کەم بووە، ئێستا کەس سەردانی پرۆفایلی فەیسبووکی کەس ناکات و لایکی بۆ یەک ناکەن.”

لەساڵی ٢٠٣٠، خەلکی عێراق کەس لە بیری نامێنی کە عێراق سەرۆکێکی هەبوو بەناوی (فؤاد معصوم).

داعش لە ساڵی ٢٠٣٠ یش هەر خەلکی موسلمان دەکوژێت و دەڵێ “چاومان لەسەر رۆمایە”!

کاک داعش رۆما بۆ گەنجى عیراقی بەجێبهێلە، نەک هەرچاویان لە رۆما دەبی بەڵكوو چاویان لەسەر هەموو کچی ئیتاڵى دەبی.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!