Find anything you need on Yalla

موسلیمۆجی

0

 

هەندێک جار لە ئۆفیسی یەڵڵا دەمانەوێت تۆزێک وێنە و ئیمۆجی بەکاربهێنین بۆ دەربڕینی هەستێکی موسوڵمانیی، ئەو هەستەش توانیمان لە “موسلیمۆجی” یاخود لە “ئیسلامۆجی”دا دۆزیمانەوە. ئەپ ستۆرمان سەر و خوار کرد تا ئەم ئەپڵیکەیشنەمان دۆزییەوە.

ئیمۆجیەکان بریتین لە چەند نوسراوێکی وەک ‘ماشائەڵا’ و ‘ئینشائەڵا’ و ‘حەڵال’ و ‘حەرام’ بۆ ئەوەی رۆژانە بەکاریان بهێنیت. هەروەها رەسمی تەزبیحی تێدایە کە دەتوانی لە کاتی تەزبیحکردندا بۆ هاوڕێکانتی بنێری بۆ ئەوەی بێزارت نەکەن. هەروەها رەسمی سیواکی تێدایە بۆ ئەوەی بە هاوڕێکانت بڵێی کە دانت دەشۆریت یاخود بۆ ئەوەی هانی ئەوانیش بدەی دانیان پاک بکەنەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە لێی تێناگەین ئەوەیە کە وێنەی ژن و پیاوێکی تێدایە کە بە جیا لەسەر سکۆتەر یاری دەکەن، نازانین ئەمە بۆچی بەکاردێت. ئەگەر ئێوە دەزانن، پێمان بڵێن.

ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، ئەوەیە کە هەردوو رەگەزی نێر و مێ بە یەکسانی نیشاندراون. پیاوان بە ریش و عەمامەوە و ژنانیش بە لەچک و نیقابەوە. هەروەها جیاوازی لە تەمەنەکانیشدا نەکراوە، منداڵانیشی تێدایە. دەتوانی لە هەردوو بەرنامەی ئەپ ستۆر و گوگڵ پلەی ئەم بەرنامەیە داونلۆد بکەیت بە ناوی”Muslim Emojis” .

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!