Find anything you need on Yalla

هاوڕێیان، ئاهەنگی هاوسەرگیری یا ئاهەنگێک لە هۆلیود؟

0

گرنگترین ئەو شتانەی لە هەموو ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ڕوودەدەن لە عێراق… باشە ئێمە بۆ واین؟!

دەبێت ٥٠ کەس لەگەڵ بوک و زاوادا بچێتە ژورەوە و بیکەن بە هەرا، کاکی کامێرامانیش هەر هاوار ئەکات” ئا تۆزێک ڕێمکەن…”

و ئەبێت یەکێک لە هاوڕێکانی زاوا خۆی شێتکا و خۆی بنوێنێ

بەڵام کەس بەقەد حاجی ژنی دایکی زاوا هەڵناپەڕێت…

 

یاسای هەڵپەڕکێ: ئەو کەسانەی هەڵدەپەڕن بە پێی شارەزایی لەو بوارەدا ڕیز دەبەستن. کامیان باشترینە سەرچۆپی ئەگرێت و ئەوانیتریش بە پێی لیزانینیان دابەش ئەبن. ئەگەر خۆت لە ناوەڕاستدا بینییەوە، واتا تۆ بەکەڵکی سەرچۆپی نایەیت.

 

هەندێک جار کەسی وا هەیە کە یاساکان پێشێل دەکات و بۆی دەردەچێت و خۆی شێت ئەکات…بەس زۆربەی جار سەرکەوتوو نابێت.

 

هەموومان دەزانین ئاهەنگی هاوسەرگیری بیانویەکە بۆ دایکت تا کچت بۆ دەستنیشان بکات..قاتێک لەبەرکەو خۆو ڕێککە

 

زگورتییەکان بەس گوێیان لەم دوو شتە دەبێت”نوخشەو لێبێ” و “ڕۆژێکیش بۆ تۆ” .

ئەگەر گۆرانیبێژەکە زۆر گەرمبوو، ڕەنگە لەسەر شانی هاوڕێکانی زاوا بیبینیتەوە.

 

دەوڵەمەندی خێزانی بوک و زاوا دەبینیت کە دینار و دۆلار و یۆرۆ و یەن و ڕیاڵ و فرەنک شاباش دەکەن بەسەر بوک و زاوایا… ببورن زۆر زلمان کردەوە… بە کورتی پارە!

ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری ڕێک و پێکترن لە ئاهەنگەکانی هۆلیود

کەشکەشەکەی پشتی بوک و زاوا لە کەشکەشەی ميهراجاى هیند جوانترە..

شمشێرەکەتان بیر نەچێت…. تکایە!

تەواو…

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

جەماعەت،  وتمان تەواو بەسە هەڵپەڕکێ… حەفلەکە تەواو نەبوو؟!.  توشەرەفتان منیش دەمەوێت نوسینەکە تەواوکەم.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!