Find anything you need on Yalla

هەشت یاری بەخۆڕایی بۆ مۆبایلەکەت

0

هەشت یاری بەخۆڕایی بۆ مۆبایلەکەت لە ٢٠١٦

 یەڵلا چەند یارییەکی بۆ دەستنیشان کردوون تا بتوانیت ئەمساڵ کاتێکی خۆشیان  لەگەڵدا ببەنە سەر:

1- Dead Effect 2 باشترە ئەم یارییە لەسەر هێلێکی داونلۆدکردنی بێسنوور دابەزێنیت چونکە زۆر قورسە، بەڵام شایانی ئەو قورسیەیە. تەقەکەری یەکەم لە ناو کەشتییەکی ئاسمانی دانیشتووە، دەبێت تۆ پەزڵەکان بدۆزیتەوە و پیاوە خراپەکان بکوژیت تا پێش بکەویت. باشترە لەسەر ئامێرێک یاری پێ بکرێت کە بتوانێت گرافیکە جوانەکانی پیشان بدات.

2- Atomas حەز دەکەیت ببیت بە کیمیاگەر؟ بەم یارییە دەتوانیت بەنێو خشتەی دەوری کیمیادا بگەڕێیت و بە ئارەزووی خۆت ئەتۆم زیاد بکەیت یان بکەم بکەیت هەر لە هایدرۆجنەوە تا هێلیوم و زیو و زێر. زۆر خۆشترە لەوەی باس دەکرێت.
Angry Birds-3 ئەمە بەشێکی نوێی زنجیرەی Angry Birdە، ئەم یارییە هێشتا زۆر خۆشە ئەگەرچی دروستکەرەکەی دەیەوێت هەندێک بەشی ناو یارییەکە بە پارە بکریت. 4

4- Brickies یاری Pong کە زۆر سانا و زۆر خۆش بوو لەبیرتە؟ یان یاری Brick Blaster؟ کۆبوونەوەی ئەم دوو یارییە لە یەک یاریدا کاتت لەبیر دەباتەوە.

5- Driver Speedboat Paradise ئێمە خۆمان لە یەڵلا حەز بە خێرایی دەکەین، هەربۆیە بڕیارماندا کە ئەو خێراییە لەسەر ئاو بێت، کە بەلەم و پاپۆری زۆر شاز و زۆر توڕەی تێدایە. یارییەکی زۆر خۆشە.6

6- Winter Walk پیاوێکی ئینگلیز لە رۆژێکی رەشەبادا دەچێتە دەرەوە بۆ پیاسە. وابکە کە کڵاوەکەی بەرنەبێتەوە. ئاسانە وانییە؟ ‌هەڵەیت.

7- Clash of Clans کاتت زۆرە بۆ ئەوەی خۆت بە تەلەفۆنەکەتەوە مەشغول بکەیت؟ باشە، کەواتە دێیەک دروست بکەو هەر دروست بکەو رامەوەستە. نازانین بۆچی، بەڵام حەزمان لە ڕاهێنانی چەکداری بەهێزتر و هێڵی بەرگری بەهێزترە.
8- Angry Birds Go یاری Mario Karts لەگەڵ Angry Birds کۆبکەیتەوە چۆنە؟ ئاوهایە!

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!