Find anything you need on Yalla

٨ فلیمی ڕۆمانسی کە  دەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا سەیریان بکەیت

0

ئا: داهات زرار
سەیرکردنی بەرهەمە هونەری و فیلمە ڕۆمانسییەکان گرنگن و ئیلهامیان لێ وەردەگرین .  کەم کەس هەیە لە کاتی سەیرکردنی دیمەنێک یان کاراکتەرێک ژێیەک لە شوێنێکی هەستیاری لێ نەدرێت. لەوانەیە جادووەکە لەسەر شاشەبێت بەڵام هەستەکان ڕاستین بەڕادەیەک پەندیان لێوەردەگرین و لێیانەوە فێردەبین.
لێرەدا ۱۰ فیلمی ڕۆمانسیمان بۆ ئامادەکردوون کە دەتوانن لە پشووەکان، یان کۆتایی هەفتە سەیریان بکەن و چێژیان لێ وەربگرن:

فیلمی la la land  :لەدەرهێنانی   Damein Chazelle ، ئەم فیلمە دیاریەکی ئەفسوناوی دەبەخشێتە هەر کەسێک کەسەیری دەکات و فیلمێکی ڕۆمانسی و کۆمیدی وپرە لە میوزیک وکە لێکدراوێکە لە نێوان میوزیکی کلاسیک و سەمایێکی سەرنج ڕاکێش.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  Loving: ئەم فیلمە لە دەرهێنانیJeff Nichols  و باس لەچیڕۆکی خۆشەویستی و هاوسەرگیری دوو مرۆڤ لە دوو نەتەوەی جیاواز دەکات  لەدووای چەشتنی ئازارێکی زۆر و زیندانی و دورخستنەوەیان. لە نێوان ساڵەکانی ۱۹٦۷-۱۹٥٨ تێکۆشاون بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان و لەو ساڵەدا دادگای باڵا بڕیارێک دەردەکات بە کردنەوەی ڕێگا بۆ هاوسەرگیری نەتەوە جیاوازەکان. خۆڕاگری و بەهێزی پەیوەست بوونیان بە بەڵێن و خۆشەویستیان هەست و سۆزێکی جوان و وەفادارانەی بە فیلمەکە بەخشیووە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  The big sick: لە دەرهێنانی Michael Showalter و  فیلمێکی ڕۆمانسی کۆمیدیە باس لە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان کوڕێکی پاکستانی و کچێک بەناوی  Emelly gordin . پاش ئاشکرابوونی پەیوەندیە خۆشەویستیەکەیان، خێزانە موسڵمانەکەی کوڕەکە ڕووبەڕوی ئەو پەیوەندیە دەبنەوە. شتەکان دژوارتر دەبن کاتێن کچەکە کتوپڕ توشی نەخۆشیەک دەبێ.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
 Love & friendship: لە دەرهێنانی  Whit Stillman و    چیڕۆکی ئەم فیلمە باس لە ژنێکی زیرەک و فریودەر دەکات بەناوی سوزان. ئەو بێوەژنێکە ماڵەکەی دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر بۆ دابینکردنی داهاتوو و مێردێکی باش بۆ کچەکەی.  لە کۆتاییدا ئەوە بۆخۆی ڕوودەدات، کەسایەتی ئەو ژنە زیرەکە دەبێتە مایەی هەڕەشە و ئیرەیی پێ بردنی زۆربەی ژنانی ئەو شارە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Passengers: لە دەرهێنانی   Morten Tyldum و ئەم چیڕۆکە باس لە دوو سەرنشین دەکات کە لە گەشتێکی ۱۲۰ ساڵین بۆ بۆشایی ئاسمان، بەڵام بەهۆی بوونی گرفتێک لە کەشتیەکە ۹۰ ساڵ زووتر خەبەریان دەبێتەوە.ئەو دوو کەسە بۆ لای یەک کێش دەبن و هەر لەناو ئەو کەشتیەدا دەکەونە خۆشەویستی.بەڵام کاتێک هەست دەکەن کەشتیەکەیان لە مەترسی دایە، هەوڵدەدەن ئەوەی لەتوانیان دابێ بیکەن بۆ ڕزگارکردنی کەشتیەکەیان لەگەڵ ٥۰۰۰ سەرنشینی تر.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
 Captain Fantastic: لە دەرهێنانی   Matt Ross. ئەم فیلمە باس لە سەرکەشی خێزانێکی ٨ کەسی دەکات، کە دەگوازنەوە بۆ ناو دارستانێک لە ویلایەتی شیکاگۆ دوور لە کۆمەڵگا، باوکیان هەوڵ دەدات لەوێ فێری ڕاهێنانی فکری و ڕاهێنانی جەستەییان بکات   و دووربن لە تەکنەلۆژیا و ژاوەژاوی شار.بەڵام لە دواییدا باوکەکە بە ڕوداوێکی تراژیدی گیان لە دەست دەدات.منداڵەکان هێز لە سروشت وەردەگرن و لە دواییدا  دەتوانن ئەو خەونەی باوکیان بێننە دی.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  Paris can’t wait: لە دەرهێنانی Eleanor Coppola و فیلمێکی ڕۆمانسی سەرنج ڕاکێشە، پڕە لە دیمەنی جوان و هەستی خۆشەویستی و خواردنی نایاب. باس لە ژنێکی ئەمریکی دەکات کە مێردەکەی پێشنیاری گەشتتێکی پاریسی بۆ دەکات، بەڵام لەجیاتی گەشتێکی ڕاستەوخۆ، چەندین سوپرایزی جۆارو جۆری بۆ دێتە پێش.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  Me before you: لە دەرهێنانی Thea Sharrock وئەم فیلمە باس لە کچێکی رۆح سووکی ئازا دەکات، کە دەبێتە پەرستاری خێزانێکی لەندەن نشین وچاودێری کوڕێک دەکات کە لە ڕوداوێک دا تووشی  ئیفلیج  بوون هاتووە و ئاگاداری دەبێت.کوڕەکە لە چاڵاکی و زیرەکی ئەو کچەدا زۆر شت فێردەبێت، پەیوەست بە یەک دەبن و پەیوەندیێکی خۆشەویستی پتەو لەنێوانیان دا دروست دەبێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!