پێشانگایەكی كاری دەستی لە هەوڵیر بۆژمارەیەك ئافرەت كرایەوە

0

ئا: محمد عمر موسەیی

بیست ئافرەتی بەهرەمەند بەكارە دەستییە جوانەكانییان بە شدارییان كرد لە پێشانگایەكی دوو رۆژەی كاری دەستی لە پاركی شانەدەری شاری هەولێر لە سیَیەم وچوارەم رۆژی جەژنی قوربان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خاتوو خەندان محمد سەرپەرشتیاری ئەم پێشانگایە بە یەلڵای ڕاگەیاند:
ئەم پێشانگایە بۆ كاری دەستی هەمەڕەنگ بوو وبیست ئافرەت بەشدارییان تێدا كرد، گروپی خانمان بە هاوكاری رێكخراوی پاو ئەم پێشانگایەیان رێكخست .
پێشانگاكە تەنها كاری دەستی وچنین نەبوو ،بەڵكو هەمەڕەنگ بوو لەوانە تابلۆ كێشان لە سەر دەم وچاوی منداڵان وخواردن وشیرەمەنییەكان، جل وبەرگ ویاری منداڵانیش كە بەدەستی ئەو خانمانە دروست كراون، لەم پێشانگایە نمایش كران .

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خەندان محمەد ئامانجی سەرەكی ئەم پێشانگایەی ئاشكرا كرد بۆمان ووتی:
دەمانەوێت لەڕێكەی ئەم پێشانگایەوە ئەم ئافرەتانە كارەكانیان نمایش بكەن وبڕوایان هەبێت بەوەی دەتوانن لەماڵەوەش ولەپاڵ كارەكانی رۆژانەیان كاری جوانتریش بكەن وداهاتێكیان هەبێت بۆ خۆیان وخێزانەكانیان، وبتوانن لەو داهاتەوە پرۆژەی بچوك تايبەت بەخۆیانیان هەبێت ولەو بوارەی حەزییان لێیەتی.

پەیمان فەرهاد (24)ساڵ یەكێك بوو لەوانەی بەشداری لەم پێشانگایە كردوە وبۆ یەلڵا وتی: من دەرچووی زانكۆم بەڵام لەبەر ئەوەی تائێستا كارم نەدۆزیوەتەوە كەلەگەڵ بروانامەكەم بگونجێ‌ ،بڕیارم دا دەستە وەستان دانەنیشم لەماڵەوە وبۆخۆم دەستم بە هەندێك كاری دەستی كرد بۆنمونە چەند تابلۆیەكم دروست كرد ، لەگەل دروست كردنی هەندێك شیرەمەنی جیاواز وبڕیارم دا بەشداری لەم پێشانگایە بكەم هەم بۆ ئەوەی كارەكانم نمایش بكەم وهەم بۆ ئەوەی داهاتێكی بچوكم دەست كەوێت وبۆ ئایندە كاری گەورەتری پێ‌ ئەنجام بدەم .
پەیمان داوای ئەوە بوو كەهەموو ئافرەتێك كەخاوەن بەهرەیەكە با پێشانی خەڵكی بدات وشەرم ترس بشكێنێت، وبیسەلمێنی كە ئێمەی ئافرەت جگە لە ئیش وكاری ماڵ ومنداڵ وخێزان خاوەن دەست وبازوویەكی جوان وبەهێزین.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پەیمان فەرهاد (24)ساڵ یەكێك بوو لەوانەی بەشداری لەم پێشانگایە كردوە وبۆ یەلڵا وتی: من دەرچووی زانكۆم بەڵام لەبەر ئەوەی تائێستا كارم نەدۆزیوەتەوە كەلەگەڵ بروانامەكەم بگونجێ‌ ،بڕیارم دا دەستە وەستان دانەنیشم لەماڵەوە وبۆخۆم دەستم بە هەندێك كاری دەستی كرد بۆنمونە چەند تابلۆیەكم دروست كرد ، لەگەل دروست كردنی هەندێك شیرەمەنی جیاواز وبڕیارم دا بەشداری لەم پێشانگایە بكەم هەم بۆ ئەوەی كارەكانم نمایش بكەم وهەم بۆ ئەوەی داهاتێكی بچوكم دەست كەوێت وبۆ ئایندە كاری گەورەتری پێ‌ ئەنجام بدەم .
پەیمان داوای ئەوە بوو كەهەموو ئافرەتێك كەخاوەن بەهرەیەكە با پێشانی خەڵكی بدات وشەرم ترس بشكێنێت، وبیسەلمێنی كە ئێمەی ئافرەت جگە لە ئیش وكاری ماڵ ومنداڵ وخێزان خاوەن دەست وبازوویەكی جوان وبەهێزین.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
.

ڕه‌نگاو ڕه‌نگیی كاره‌ ده‌ستییه‌كان جوانییەكی تایبه‌تی ده‌به‌خشی بە‌م پێشانگایه‌.
سه‌وزه‌ سواره‌ (23سال) ئه‌وه‌یش ده‌رچوی زانكۆیه‌ و له‌ پیشانگاكه‌ به‌شداره‌ به‌كاری چنین وەك عه‌زیه‌ی منداڵان وته‌وقه‌ وسه‌به‌ته‌ی داپشۆراو وشاڵ ومیدالیه‌ی جۆراو وجۆر،سه‌وزه‌ ده‌ڵێت به‌م كاره‌ ده‌ستییانە ده‌توانم رۆژانه‌ی خۆم دابین بكەم له‌ماڵه‌وه‌ دروستی ده‌كه‌م وده‌یفرۆشم بە كڕیاره‌كانم له‌ خزم وكه‌سه‌كانم وهاوڕێكانم ،هه روەها ده‌ڵیت زۆر جار كه‌ سه‌ردانی مالی خزمان ده‌كه‌م كاره‌ ده‌ستییه‌كانم له‌گه‌ل خۆم ده‌به‌م وده‌یفرۆشم ،ئێستا له‌دوكانه‌كانیش كڕیارم په‌یدا كردوه‌،وئه‌وان زۆرجار داوای كاره‌ ده‌ستییه‌كانم ده‌كه‌ن ،بۆیه‌ من لێرەوە بەهەموو ئافرەتێك دەڵێم ده‌لیم پشت به‌خۆتان ببەستن ده‌توانن خۆتان بژێو‌ی ژیان بۆخۆتان په‌یدا بكه‌ن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لەنێو میوانان ئافرەتێكم بەدی كرد زۆر بە پەرۆشەوە دەسوڕاوە وچاوی دەگێڕا بەنێو كارە دەستی وتابلۆكان كاتێك پرسیارم لێكرد وتی من ناوم (رولا محمەدە ولە بەغداوە بە گەشت هاتووم بۆ كوردستان وكە چاوم بەم كارە دەستتیانە كەوت سەرسام بووم لەم بەهرە جوانانە ولە دەست ڕەنگینی ئەم ئافرەتانە ودەمەوی هەندێك لە كارە دەستتیانە بكڕم كە مۆركیی كوردەوارییان پێوە دیارە ولەگەڵ خۆم بیبەمەوە بەدیاری بۆ بەغدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پیشانگا‌كه‌ جمه‌ی ده‌هات له‌ كڕیار به‌تایبه‌ت ئافره‌تان وهەر یەك لەو ژنە بەشدارانەی پێشانگاكە ژمارەیەك میوان وسەردانكەرانی پێشانگاكە دەورەی دابوو ونمایشی كاری خۆی دەكرد وبۆیانی ڕوون دەكردەوە لەچی دروستی كردوە وچی بەكارهێناوە وچەند ماندوو بوە پێوەی وشانازییان بەخۆیان لە سیمایان دەردەكەوت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!