Find anything you need on Yalla

چیرۆکەکانی پێش نوستن

0

هەرچەندە سەردەمەکە گۆڕاوە بەڵام چیرۆکەکانی پێش نوستن هەمان چێرۆکەکانی پێشون و زۆربەمان یادگاریی منداڵیمان  هەیە لەگەڵیاندا وەکو (چیرۆکە خەیاڵییەکان و چیرۆکە لۆکاڵییەکان) لەوانەش

١ چیرۆکی ساندرێلا:  کە هانت دەدات بۆ هەوڵدان و بە هیوابوون سەرەڕای ئەو دۆخە سەختەی پێیدا تێپەڕ دەبێت، لە کۆتاییدا خۆر هەڵدێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢ چیرۆکی  جنجل و جناجیل و سعلوە    :کە وات لێدەکات گوێ لە ئامۆژگارییەکانی دایکت بگریت و بێگوێیی نەکەیت.

٣  کەچەڵی کۆترباز: ئەم چیرۆکە کوردییە مەبەست لێی هاندانی مندالانە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان سەرەڕای ئاستەنگەکان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤. مشک و شێر: ئەم شێرۆکە بۆ ئەوەیە کە گاڵتە بە کەس نەکەین بەهۆی شێوە و قەبارەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥. دەستە دارەکان: ئەمیش باس لەوە دەکات کە هێز لە یەکێتیدایە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٦. چیرۆکە سەرپێییەکان: ئەوەی بە ڕۆژێک لە ڕۆژان… دەست پێدەکات و چیرۆکەکە بەردەوام دەبێت تا منداڵەکە خەوی لێدەکەوێت.

چیرۆکیتر زۆرن کە دەمانبەنەوە بۆ سەردەمی منداڵی

 

چیرۆکەکانی پێش نوستن سودی زۆرە:

١. مێشکی منداڵ بەهێز دەکات و وای لێدەکات بیر بکاتەوە و داهێنان بکات.

٢. خوێندنەوەی چیرۆک توانای زمانەوانی منداڵ بەهیز دەکات.

٣. پەڕتوک باشترین هاوڕێیە پێشکەشی منداڵەکەتی بکەیت چونکە لە منداڵییەوە نرخی دەزانێت  و هەرگیز وازی لێناهێنێت لە گەورەییدا.

٤. بەسەربردنی هەندێک کات لەگەڵ منداڵەکەتدا بە شێوەیەکی بەردەوام پەیوەندی نیوانتان بەهێز دەکات و هیوای پێدەدات بە بوونی خێزانێکی تەندروست.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!