Find anything you need on Yalla

ژیانی عێراقیەکان لە کاتی تاقیکردنەوەدا

0

بەم نزیکانە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە خوێندگا و زانکۆکانی عێراقدا دەست پێدەکات لەگەڵ ئەوەشدا نەهامەتییەکانی خوێندکاران و خێزانەکانیان دەستپیدەکەن. یەڵا بەشێک لە ژیانی خوێندکارێکی عێراقیتان پێ ئاشنا دەکات لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەدا. ئەو خوێندکارەش وەک هەموو خوێندکارێک نییە، چونکە ئامادەکارییەکانی جیاوازن و کۆمەڵێک دابو نەریتی هەیە کە بە خەیاڵی کەسدا نەهاتووە.

پێش تاقیکرنەوە

   ئامادەکارییەکانی بە داخستنی فەیسبووک و هەمووئەکاونتەکانی  تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەست پێدەکات ( بێگومان ٢٤ کاتژمێر زیاتر ناخایەنێت) چونکە دەستبەجێ هەست دەکات پەلەی کردووە لەو بڕیارە و پەشیمان دەبیتەوە.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

عەتوقی دەست دەکات بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خوێندکارە زیرەکەکان بۆ فریاکەوتنی لە هەردۆخێکی نەخوازراودا لە کاتی تاقیکردنەوەدا.

هەر لە خۆوە بەهرەکانی عەتوقی هەڵدەتۆقن و تێبینی ئەوە دەکەیت هەر لاپەڕەیەکی دەفتەرەکەی کردوە بە تابلۆیەکی بیکاسۆ.

 

هەر لەخۆیەوە دیوار و مێرولە دەبن بە یەکێک لەو شتانەی کە زۆر ئارەزوویان دەکەیت

بە شێوەیەکی ئاسایی عەتوکی ٥ بۆ ١٠ کیلۆ کێشی زیاد دەکات. هۆکاریش نازپێدانی دایکییەتی چونکە پێی وایە تا چەند زیاتر نانی بداتێ ئەوەندە زیاتر دەخوێنیت.

 

کاتی تاقیکردنەوە

عەتوکی هەوڵ دەدات کورسییەکی گونجاو هەڵبژێرێت بەو پێیەی بە ئاسانیی بتوانێت چاودێری خوێندکارەکان و چاودێرەکەشی بکات.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

عەتوکی هەوڵ دەدات پابەند بێت بە هێمنی و ڕێکوپێکییەوە لە ٥ دەقەی سەرەتای تاقیکردنەوەکەدا، بێگومان ئەویش بە هۆی شۆکی پرسیارەکانەوەیە

پاش پێنج خولەک دەبینیت عەتوکی دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە پاڵەوانانی فیلمی جەیمس بۆند بە پەیڕەوکردنی لە پەلاماردان و راکردن و خۆشاردنەوە.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

داهێنان و بەکارهێنانی نوێترین ڕێگاکانی قۆپیکردن

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پاش تاقیکردنەوە

عەتووکی لە تاقیکردنەوە دێتە دەرەوە زۆر بە سەربەرزی و متمانەوە گەشبینییەوە و هاوڕێکانیشی وەک ئەوەی لە پرسە گەڕابنەوە زۆر نیگەران و نائومیدن. ئەنجامیش؟

 

زیرەکبە و وەکو عەتوکی مەبە

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!