Find anything you need on Yalla

براوە و دۆڕاوەکانى خولی ئینگلیزی لەم هەفتەیە

0

لیستەر هەر لە پێشەنگ مایەوە و، نۆروچ و نیوکاسڵیش بەرەو داڕمانی زیاتر

هاندەرەکەى لیڤەرپول لە ئۆفێسی یەڵڵا ئیتر ناڵێت ئێمە خولی ئینگلیزی دەبەینەوە چونکە ئیتر ئەمە قورس بووە. ئێمە بە دە یاری لە جارانی پێشوو باشتر یاریمان کرد لەوانەیە وا باشتر بێت لەمەو دوا بە دە یاریزان یاری بکەین. پەناڵتیەک کە پرسیاری زۆری لەسەر بوو لە دوا خولەک بووە هۆى بردنەوەى لیڤەرپوول ٢-١ لە یانەى کریستاڵ پاڵاس. هاندەرەکەى ساندەرلاندیش لە ئۆفێس ئەم هەفتەیە خەیاڵ تەنها لای یاری ئەم هەفتەیەى یانەکەى بوو، هەرچەندە ئەم یانەکە توانى تەنها خاڵێک لە ساوسامپتۆن وەربگرێت، هەرچەندە یاریکەى باشی کرد. خۆشترین یاریەکانیش ئەوانەبوون کە یانەى نیوکاسڵ بە ٣-١ لە یاریگاى خۆى بە یانەى بۆرنسمۆس دۆڕاو و یانەى نۆرویچیش بە ئەنجامی ١-٠ بەیانەى سوانسیا دۆڕا. “کێشەکە ئەوەیە ئێستا هەموو لایەک بێگومانن کە یانەى نیوکاسڵ راهێنەری یانەکە ماکلارین دەردەکات. هێنانى یاریزانێکی نوێ بۆ یاری ئەم یانەیە بەرامبەر یانەکەى ئێمە رەنگە بەزیانى ئێمە بێت” هاندەرەکەى ساندەرلاند لەنێو ئۆفێسی یەڵڵا واى وت. ئەوانەى کۆتایی ریزبەندیەکە ئەم یانانەن:

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەوانەى لوتکەى ریزبەندیەکەش، لیستەر لە یانەى واتفۆردی بردەوە و، یانەى تۆنیتگهامیش لەگەڵ یانەى ئەرسناڵ یەکسانبوون بە ٢ گۆڵ بۆ هەردوو لا. هاندەرەکەى ئەرسناڵ لە ئۆفێسی یەڵڵا دڵخۆش بوو بە یەکسانبوونى یانەکە لەگەڵ تۆنینگهام سەرباری ئەوەى بە دە یاریزان یاریان دەکرد. ئێستا خەونە ئەستەمەکە پێدەچێت چیتر ئەستەم نەبێت. ئەنجامە باشەکانى ئەم دواییەى مانچیستەر یونایتد لەلایەن یانەى ویست برامەوە وەستێنرا دواى ئەوەى بە ئەنجامى ١-٠ لە یونایتدی بردەوە. یانەى مانچیستەر سیتیش بە ئەنجامى ٤-٠ لەیانەى ئەستۆن ڤێلای بردەوە. یانەى ستۆک لەگەڵ یانەى چیڵسی یەکسان بوون و یانەى ویستهامیش لە یانەى ئیڤەرتۆنی بردەوە بە ئەنجامى ٣-٢ لە یاریگاى گودیسۆن پارک.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ئیسپانیاش، هەرسێ یانەى سەرووی ریزبەندیەکە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا. کریستیانۆ رۆناڵدۆ چوار گۆڵی تۆمار کرد لە یاریەکەى ریال لەگەڵ سێلتاڤیگۆ کە ریال ٧-١ بردیەوە و، بەرشەلۆنەش بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لەیانەى ئایباری بردەوە، لە یاریەکە مێسی دوو گۆڵی تۆمار کرد. یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەیانەى ڤالانسیای بردەوە و برینەکانى ئەم یانەیەى قوڵتر کردەوە، سەرەڕاى ئەنجامەکانى ریال و ئەلەتیکۆ، پێشدەچێت نازناوەکە بۆ یانەى بەرشە بێت دواى یازدە بردنەوەى لەسەر یەک.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

یانەى ئەتلەتیکۆ بلباو بە ٢-٠ لەیانەى سپۆرتینگ دی جیرۆنی بردەوە و سیڤیلیا لەگەڵ گرافیتی بە ١ گۆڵ یەکسان بوون. ریال بیتیس لەیانەى گراناداى بردەوە بە ٢ گۆڵی بێ بەرامبەر و یانەى ریال سۆسیداد بە گۆڵێک لەگەڵ لیڤانتی یەکسان بوو. یانەى دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیاش لە یاریگاى خۆى لەگەڵ یانەى مەلاگا بە سێ گۆڵ یەکسانبوون. هەرچی یانەى لاس پالماسە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەیانەى ڤیلاریالی بردەوە و زیاتر خستیە دواوەى ریزبەندیەکە و برینەکانى قوڵتر بوویەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!