Find anything you need on Yalla

پێناچێ بردنەوەى جامی یەکێتی ئینگلتەراش هاوکاربێ بۆ مانەوەى ڤان گال

0

لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەدواى بردنەوەى تیمەکەى ٢-١ لەیانەى کریستال پالاس، راهێنەری یانەى مانچستەر یونایتد لویس ڤان گال زیاتر خەریکی بەرگریکردن بوو لە پۆستەکەى تا ئەوەى ئاهەنگی بەدەستهێنانى جامی یەکێتی پیشەگەرانی ئینگلتەرا بگێرێت.

 

راگەیاندنەکان پێدەچێت زانیاریانی باوەرپێکراویان هەبێت لەبارەى ئەو دەنگۆیانەى کە پێدەچێت جۆزی مۆرینهۆ بۆ وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەکەى ئۆڵترافۆرد.

 

بەپێی راگەیاندنەکان خاوەنانی یانەکە رازینین بە ئەنجامەکانى یانەکە بەتایبەت کە ئەمساڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانى ئەرووپا لە خولی یەکەم ماڵئاواییان لە خولەکە کردوو، دواتریش لە خولی ئەوروپا لیگ بە یەکێک لە رکابەرە سەرسەختەکانیان کە یانەى لیڤەرپوولە دۆران. ئەوەى کە پێگەى ڤان گالی زیاتر لاوازکرد ئەنجامە خراپەکانى بوو لە خوولی ئینگلیزی کە بووە هۆى ئەوەى لە ریزبەندی خولەکە پلەى پێنجەم بەدەست بهێنێت بەمەش بۆ وەرزی داهاتوو یانەکە بەشدارنابێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

 

پێتوایە دەبوایە ڤان گال کاتی زیاتری پێ بدرێت؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!