Find anything you need on Yalla

بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە سکرتێری گشتی فیفا

0

فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فاتمە سامبا دیۆف سامۆرای وەک سکرتێری گشتی دامەزراوەکەیان هەڵبژارد کە بە یەکەم ژن دادەندرێت لە مێژووی فیفافا کە توانیبێتی ئەو پۆستە وەربگرێت.

ئەو دامەزراوەیەش هیوا دەخوازن هەڵبژاردنی ئەم خانمە سەردەمی گەندەڵکارییەکانی سیپ پلاتەر و جێروم فالکەی سکرتێری گشتی پێشوی ئەو دامەزراوەیە تێپەڕێنێت کە فیفایان نوقمی گەندەڵییەکانیان کردبوو.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە مەکسیک سەرۆکی نوێی فیفا رایگەیاند کە “تێڕوانینە نوێیەکان گرنگن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی فیفا، ئەم خانمەش توانای تەواوی هەیە بۆ بەرەو پێشبردن و باشترکردنی ئاستی دامەزراوەکەیان”.

فاتمە خاوەنی رەگەزنامەی سەنگالییە و تەمەنی ٥٤ ساڵە و بۆ ماوەی ٢١ ساڵە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاردەکات و تا ئێستاش بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ رێکخراوێکدا لە نایجیریا.

لە وتارێکدا سامورای ئاماژەی بەوەکرد کە “ئەمڕۆ رۆژێکی مەزنە بۆ من و جێگای شانازییە کە پێگەیەکی وەهام پێبەخشراوە. ئەم پۆستە بە پۆستێکی نمونەیی دادەندرێت بۆ کەسێکی خاوەن ئەزمون و توانا بۆ پێکهێنانی تیمێکی ستراتیجی و بەهێز لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و منیش سود لە تواناکانم وەردەگرم بۆ بەرەوپێشچونی یاری تۆپی پێ لە تەواوی جیهاندا”.

یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی هیوادەخوازێت دامەزراندنی سامورا سەرەتایەکی نوێبێت بۆ فیفا و پاککرنەوەی ناوی دامەزراوەکەیان پاش ئاشکرابوونی گەندەڵییەکانی سەرۆکی پێشوویان و تێوەگلانی بە چەند دۆسێیەکی گەندەڵییەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!