Find anything you need on Yalla

ئەو ئەستێرانەی کە مۆرینیۆ بەریی کردن !

0

ئا: شکار رەزا

خۆزآ مۆرینیۆ خاوەنی چەندین نازناوە و بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان ناودەبرێت ، بەلام لە ماوەی ڕاهینەرایەتی ئەو ڕاهینەرە سەرکەوتووە دوو ڕەخنەی سەرەکی لیدەگیرێ ، یەکەمیان یاری نەکردن بە یاریزانی لاو و کەم ئەزموون، دووەمیان فرۆشتنی کۆمەڵە یاریزانێک کە خاوەن بەهرەیەکی نموونەیی بوون .

یەڵلا لەم بابەتەدا چاوێک بەو یاریزانانە دەخشینێت کە لە ماوەی ڕاهینەرایەتی مۆرینیۆ فرۆشراون :

چیلسی 2004- 2007
کاتێک مۆرینیۆ لە یانەی پۆرتۆوە پەیوەندی بە یانەی چێلسی کرد یەکیک لەو یاریزانانەی کە لەگەڵ خۆی
هێناى تیاگۆی پورتوگالی بوو کە خاوەن بەهرەیەکی ناوازە بوو بەڵام سالێک پاش پەیوەندیکردنی بە یانەی چێلسی، مۆرینیۆ ئەو یاریزانەی بە یانەی لیۆنی فەرەنسی فرۆشت، دوای جێهیشتنی چێلسی تیاگۆ توانی دوو جار ببێتە خاوەنی خولی فەرەنسی و لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگا .
یەکێک لە گەورەترین هەڵەکانی مۆرینیۆ بێگومان فرۆشتنی (ئارین رۆبن)ی هۆلەندی بوو بە بری 35 ملیۆن یۆرۆ ، رۆبن پاش جێهیشتنی چێلسی توانی 13 نازناو بباتەوە .

ئینتر میلان 2008 – 2010
لە ساڵی 2008 مۆرینیۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتالیەوە کردو و توانی ببێتە خاوەنی نازناوی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا ، بەلام فرۆشتنی لیۆناردۆ بۆنوچی 20 ساڵان هەڵەیەکی گەورەی مۆرینیۆ بوو کە ئیستا ئەم یاریزانە یەکێکە لە باشترین بەرگریکرەکانی جیهان ، هەروەها لە هەمان کاتدا (ماکسویل)ی بە یانەی بەرشەلۆنا فرۆشت کە تەنها 28 سالی بوو .

ریاڵ مەدرید 2010 – 2013 
پەیوەندی کردنی مۆرینیۆ بە ریاڵ مەدریدەوە گواستنەوەیەکی باش نەبوو بۆ یاریزانە ئەرژەنتینیەکانی ئەو یانەیە ، مۆرینیۆ لە ساڵی یەکەمی بواری یاریکردنی بە فێرناندۆ گاگۆ و گارای نەدا، هەر ئەمەش وای کرد ئەم دوو یاریزانە یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێلن و توانیان نازناوی جیاواز بەدەست بهێنن و ببنە یاریزانی سەرەکی وڵاتەکەیان .

چیلسی 2013 – 2015
کاتیک بۆ جاری دووەم مۆرینیۆ بووە ڕاهینەری یانەی چێلسی ، ئەم یانەیە خاوەنی چەندین یاریزانی لاوی بەهرەمەند بوو بەڵام هەروەک پێشبینی دەکرا یاری بەم یاریزانە لاوانە نەکرد و هەریەکەیانی بە یانەیەک فرۆشت کە دواتر بوونە ئەستێرەی جیهانی لە گرنگترین ئەم یاریزانانە ( لوکاکۆ – دیبرۆینە – ماتا –داڤید لویز – ئەندرآ شورلی – برتراند ) .

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!