Find anything you need on Yalla

باشترین یاریزانانی تۆپی پێ لەچاوی خۆیانەوە چۆن خۆیان دەبینن!

0

 ئا: هێڤار عادل

یاری تۆپی پێ ژینگەیەکی وەهای دروست کردووە کە هەموو یاریزانەکان بەردەوام لە هەوڵدابن بۆ گەیشتن بە باشترین ئاست و بەدەست هێنانی بەرزترین ڕیکۆردەکان و بوون بە باشترین یاریزانی جیهان.

هەندێک لە یاریزانان لە کۆتاییدا دان بەوەدا دەنێن کە باشترین یاریزانی جیهان نین و هەندێکیشیان سورن لەسەر ئەوەی کە باشترین یاریزانی جیهانن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە هاندەرانی یاری تۆپی پێن کە دەتوانن باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێرن.

ئەمانەش کۆمەڵێکن لەو ڕاستییانەی کە باشترین یاریزانانی تۆپی پێ لە جیهاندا لەسەر خۆیان  درکاندوویانە :

“وا خۆم دەبینم کە باشترین یاریزانی جیهانم،  چونکە ئەگەر بڕوات وانەبێت کە باشترینی لە جیهاندا، ئەوکات ناتوانیت ئەوە بەدەست بهێنیت کە لە تواناتدایە.”

– کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

“پێویست بە هیچ مشتومڕێک ناکات سەبارەت بەوەی کە جیهان کێ بە باشترین یاریزان دەبینێت لە نێوان من و “پێلێ”دا،  بێگومان هەموو کەسێک دەڵێت کە من باشترینم.”

– دیێگۆ مارادۆنا

“کاتێک منداڵیت بيیر لەوە دەکەیتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببیت بە باشترین یاریزانی جیهان، کاتێک منداڵبووم وابیرم دەکردەوە کە من ڕۆناڵدۆی بەڕازیلم و باشترین یاریزانی جیهانم، بەڵام لە ڕاستیدا ئێستا وا بیرناکەمەوە کە ببم بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی جیهان،  من تەنها یاری خۆم دەکەم و بەس.”

– گارس بێل

“لە جیهانی یاریکردنمدا خەڵاتی زۆرم بەدەست هێناوە و زۆر دڵخۆشم بەوە، بەڵام من یەکێک نیم لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.”

– زەینەدین زێدان

“بۆ هەرکوێیەک بچیت سێ وێنە دەبینیت کە هەموو کەسێک دەیناسێت؛ عیسای مەسیح، پێلێ ، کۆکا-کۆلا.”

– پێلێ

“بونم بە یاریزانێکی باش خەونێک بوو، وە من هیچ بڕوام بە خەون نییە، تەنها مامەڵە لەگەڵ شتە ڕاستەکاندا دەکەم،  ڕاستگۆیانە بڵێم هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە لە یاری تۆپی پێدا چیم لێ دەردەچێت و بەرەو کوێم دەبات، من تەنها یاری خۆم دەکرد.”

– تیری هێنری

“من هەر لەسەرەتاوە کاتێک تەمەنم حەوت یان هەشت ساڵان بوو دەمزانی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەبم بە یاریزانێکی باش، وا بیرم نەدەکردەوە کە لەوانەیە ببم بە یاریزانێکی باش، بەڵکو دەمزانی هەر دەبم.”

– مایکڵ ئۆوین

“کاتێک هەست دەکەیت پیربوویت، ئەو کات پێدەگەیت، ئیدی بەرە بەرە گوڵەکانت خۆشدەوێت و ناسک دەبیتەوە، هەوڵدەدەم بە شێوازێکی پیاوانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بکەم.”

– دەیڤد بێکهام

“لە ژیانمدا هەرگیز شتێکی دیکەم نەویستووە جگە لەوەی ببم بە یاریزانی تۆپی پێ، بەڵام لە ئێستادا زۆر بە سارد و سڕی بیر لەوە دەکەمەوە، ئەگەر نەبوومایە بە یاریزانی تۆپی پێ ئەوا دەبوومە موزیک ژەن.”

– ڕۆناڵدینهۆ

“هەرگیز پارە هاندەری من نەبووە بۆ یاری کردنم، پارە من ناهەژێنیت و وام لێناکات باشتر یاری بکەم تاوەکو دەوڵەمەندبم، بەڵکو ئەو شتەی کە هانم دەدات باشترین یاری بکەم ئەوەیە کە من یاری کردنم خۆشدەوێت، تەنانەت ئەگەر پارەشم پێنەدرایە وەک یاریزانێکی پرۆفیشناڵ، بە دڵخۆشییەوە لە پێناو هیچدا یاریم دەکرد.”

– لێۆنێل مێسی

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!